چیتر وەتسئەپ لەکۆمپیوتەرەوە ژمارە مۆبایلی ناوێ

تموز/يوليو 28, 2019

کۆمپانیای وەتس ئەپ سەرقاڵی پەرەپێدانی کۆپییەکی نوێی وێبە بۆ کارپێکردنی ئەپڵیکەیشنەکە بەبێ ژمارە مۆبایل.


ئەکاونتی WABetalnfo لەتویتەر بڵاویکردەوە کەکۆمپانیای وەتس ئەپ سەرقاڵی پەرەپێدانی ئەپڵیکەیشنێکی نوێیە کەچەندین سەکۆی ھەیە و لەئینتەرنێتەوە دەکرێتەوە ئەگەر مۆبایلیش نەبێت جا بەسستمی ئەندرۆید بێ یان iOS .
ئەپڵیشکەیشنەکە بواردەداتە بەکارھێنەران بۆ پەیوەندیی بەو کەسانەی لەلیستی پەیوەندیدایە.
لەکاتی خستنەکاری ئەم ئەپڵیکەیشنە بەو جۆرە دەبێتە ھۆی زیادبونی ژمارەی بەکارھێنەرانی لەجیھاندا.