زنجیرەیەکی کۆمیدیای خێزانی نوێ بەرھەم دێت

تموز/يوليو 28, 2019

کەناڵی NBCی ئەمریکی چەند بڕگەیەکی وەرزی چوارەم و کۆتایی زنجیرەی کۆمیدی خێزانی The Good Place ئاشکرا دەکات کەبڕیارە رۆژی ٢٦ی سێپتەمبەری ئایندە نمایش بکرێت.


بۆ یەکەمین جار ساڵی ٢٠١٦ دەست بەبەرھەمھێنانی ئەم زنجیرەیە کرا کەھەریەک لەکریستین بەیل و ویلیام جاکسن ھاربەر و دارسی کاردن و مانی جاسینتۆ و تید دانسۆن تێیدا بەشدارن
چیرۆکی زنجیرە تەلەفزیۆنییەکە باس لەروداوێکی ھاتوچۆ دەکات کەبەھۆیەوە ئیلینۆر خۆی لەودنیا دەبینێتەوە و مایکل پێی دەڵێت ئەو لەشوێنێکی باشدایە بەھۆی چاکەکانییەوە و ھاوکاریکردنی بێ تاوانەکان، ئەوکات بۆی دەردەکەوێ کەچۆتە شوێنێکی ھەڵە بەھۆی تێکەڵبون و لێکچونی ناوەکەیەوە لەگەڵ کەسێکی تردا.