فیلمی نوێی The Goldfinch ئاشکرا دەکرێت

تموز/يوليو 28, 2019
تۆڕی HBO بۆ تەلەفزیۆن، ریکلامی فیلمی نوێی ئاشکراکرد کەبەناوی The Goldfinch ە و ئەستێرەی جیھانی "نیکۆڵ کیدمان" رۆڵی پاڵەوانی تێدا دەبینێت و بڕیارە رۆژی ١٢ سێپتەمبەری ئایندە نمایش بکرێت.
فیلمەنوێیەکە ئەستێرەی جیھانی "سارە بۆلسۆن" و "ئەنسیل لەگۆرت"و "فیین ولفھارد" و "لوکا ویلسن" رۆڵی تێدا دەبینن.
کیدمان رۆڵی کەسایەتی "باربورا" دەبینێت و روداوەکان لەچوارچێوەی درامیدا دەخولێتەوە و باس لەمنداڵێک دەکات کەتابلۆیەکی ھونەریی لەمۆزەخانەی میترۆپۆلیتان دەدزێت لەشاری نیویۆرک .