هێلی لەڤ وەڵامی نەیارەکانی دەداتەوە

تشرين2/نوفمبر 30, 2019

خانمە گۆرانیبێژ و فاسیۆنی ناسراوی کورد، هێلی لەڤ وەڵامی ئەوانە دەداتەوە کە ئازاریان داوە، باس لەوە دەکات بەهێزەکان دەگەن بە لوتکە.

هێلی لەڤ لەگەڵ بڵاوکردنەوەی چەند وێنەیەکی ورژێنەردا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام، دەڵێت"  پشتدەکەمە ئەو شتانەی کە بۆم گرنگ نەماون، ئەو دەمەی کە چەقۆیان لە پشتم داوە، وازیان لیدەهێنم، بەڵام لە بیریان ناکەم، تەنها بەهێزەکانە کە دەگەنە لوتکە". بەبێ ئەوەی ئاشکرای بکات کە هونەرمەند مەبەستی کێیە. 

هێلین عه‌بدولڵا" ناسراو بە 'هێلی له‌ڤ" له‌ساڵی 1988 له‌دایكبووه‌، زیاتر به‌زمانی ئینگلیزی گۆرانی ده‌ڵێت و تا ئێستا خاوەنی دوو ڤیدیۆ کلیپە، کە یەکێکیانی بۆ کوردستان و پێشمەرگە و جەنگی دژی داعش وتووە.

سه‌رچاوه‌: مالپه‌ری سپی میدیا