*غەفوور مەخموورى : پێویستە کرێکاران و رەنجدەرانى کوردستان ژیانێکى شایستەتریان بۆ دابینبکرێت*

میدیا - هەولێر :
سکرتێرى گشتیى YNDK پەیامێکى پیرۆزبایى ئاراستەى کرێکاران و رەنجدەران دەکات و، وێڕاى پیرۆزبایى هیواى ژیانێکى باشتریان بۆ دەخوازێت.
غەفوور مەخموورى سکرتێرى گشتیى یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان YNDK ، بە بۆنەى یەکى ئایار رۆژى جیهانیى کرێکاران پەیامێکى پیرۆزبایى ئاراستەى کرێکاران و رەنجدەرانى کوردستان دەکات و، داوادەکات کەوا کرێکاران و رەنجدەران بایەخى تەواویان پێبدرێت و ژیانێکى شایستەتریان بۆ دابینبکرێت، ئەمەش دەقى پەیامەکەیە :
بەرزو پیرۆزبێت رۆژی جیهانیی کرێکاران و رەنجدەران
بەبۆنەی يەکی ئايار رۆژی جیهانیی کرێکاران و رەنجدەرانەوە، پڕ بەدڵ پیرۆزبایى لە تەواوى کرێکاران و رەنجدەرانى کوردستان و جیهان (ئافرەتان و پیاوان) دەکەین و رێزو خۆشەویستى خۆمانیان پێڕادەگەیەنین و، هیوای ژیانێکى باشتریان بۆ دەخوازین.
کرێکاران و رەنجدەرانى کوردستان کەوا بنیاتنەرى وڵاتن، پێویستە رەچاوى بارودۆخى ژیانیان بکرێت و، بایەخى تەواویان پێبدرێت و ژیانێکى شایستەتریان بۆ دابینبکرێت و رەنج و ماندووبوونیان لەبەرچاو بگیرێت.
رێزو خۆشەویستی دووبارەمان بۆ تەواوى کرێکاران و رەنجدەرانى کوردستان و جيهان هەیە و دەستى ماندووبوونیان دەگوشین.
غەفوور مەخموورى
سکرتێرى گشتیى
یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان YNDK
١ / ٥ / ٢٠٢٤