پەیامى پیرۆزبایى سکرتێرى گشتیى YNDK بۆ سەرۆکى پارتى چاکسازى تورکمان

نيسان/أبريل 21, 2024
بەڕێز كاك عەبدولقادر بازرگان سەرۆکى پارتى چاکسازى تورکمان
سڵاوێكی گەرم ...
بەناوی خۆمان و مەكتەبی سیاسی و كۆمیتەی سەركردایەتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK، بەبۆنەی (19) نۆزدەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتى چاکسازى تورکمان، جوانترین پیرۆزبایی ئاراستەی بەڕێزتان و بەڕێزان لە مەكتەبی سیاسی و ئەنجوومەنی سەركردایەتی و تەواوی كادرو ئەندامانی پارتە‌ تێكۆشه‌ره‌كه‌تان دەكەین و هیوای پێشڤەچوون و سەركەوتنتان بۆ دەخوازین.
هەر لەم بۆنەیەدا جەختدەكەینەوە سەر پتەوكردنی پەیوەندی برایانەی نێوانمان لەپێناو قوڵکردنەوەى گیانى برایەتى و پێکەوەژیان و زیاتر خزمەتكردن و پێشڤەبردنی دۆزی رەوای گەلی كوردستان و هێنانەدی تەواوی مافە رەواکانى.
لەگەڵ رێزى دووبارەماندا.
هەر بژین و سەركەوتووبن.
غەفوور مەخمووری
سكرتێری گشتیی
یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK
٢١ / ٤ / ٢٠٢٤