میدیا- هه‌ولێر
كۆنگرەی نەتەوەیی كوردستان (KNK) كۆبوونەوەی خۆی به‌ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامان و حزبه سیاسییه‌كان لە هەولێر سازده‌كات.
رۆژی شه‌ممه رێكه‌وتی 9/4/2022 به‌ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامان و حزبه‌كان و كه‌سایه‌تی و مامۆستایانی زانكۆ، كۆمیته‌ی باشووری كۆنگرەی نەتەوەیی كوردستان (KNK) له شاری هه‌ولێری باشووری كوردستان كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان له‌سه‌ر ره‌وشی سیاسی كوردستان و ناوچه‌كه و جیهان و ئاماده‌كاری بۆ به‌ستنی كۆنگره‌یKNK له‌م ساڵدا ئه‌نجامدا.
شاخه‌وان خالید كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستان YNDK لهكۆبوونهوهكهبهشدار بوو، گفتوگۆ له‌سه‌ر ره‌وشی كوردستان و ناوچه‌كه و جیهان كرا‌و باس له‌ئاماده‌كاری به‌ستنی كۆنگره‌یKNK له‌ئه‌وروپا و پێكهێانی چه‌ند لیژنه‌یه‌ك بۆ ئه‌م مه‌به‌سته كرا، هه‌روه‌ها باس له رۆلی KNK كرا بۆ ئاشته‌وایی و رێكخستنه‌وه‌ی نێوماڵی كوردستان كه ئه‌وه‌ش به‌یه‌كریزی و ته‌بایی سه‌رجه‌م هێزو لایه‌نه‌كان ده‌بێت.