شاندێكی YNDKسەردانی پارتی گه‌لی توركمان دەكات

كانون1/ديسمبر 27, 2021

میدیا - هەولێر

مەكتەبی سیاسیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستانYNDK ، سه‌ردانی پارتی گه‌لی توركمان له‌شاری هه‌ولێر ده‌كات، له‌دانیشتنه‌كی برایانه‌دا وێڕای پیرۆزبایی ساڵیادی دامه‌زراندنی پارتی گه‌لی توركمان، گفتوگۆ لەسەر بارودۆخی سیاسی كوردستان و عێراق و ناوچەكە كرا.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ رێكەوتی 27/12/2021، شاندێكی مەكتەبی سیاسی YNDK كه‌پێكهاتبوو له‌ هەڤاڵان ( د.شاخەوان خالید كارگێڕی مەكتەبی سیاسی و شاكر هاشم ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی  و جه‌لال سمایل كارگێڕی مه‌كته‌بی ناوه‌ندی په‌یوه‌ندییه‌كان و محه‌مه‌د تاهیر ئه‌ندامی په‌یوه‌ندییه‌كان) سه‌ردانی پارتی گه‌لی توركمانیان له‌ شاری هه‌ولێر كرد، له‌لایه‌ن به‌ڕێزان ( عرفان كه‌ركوكلی سه‌رۆكی پارت و ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی پارتی گه‌لی توركمان) پێشوازیكران.

 شاندی YNDKپیرۆزبایی (34) ساڵه‌ی دامه‌زراندنی پارتی گه‌لی توركمانی لێكردن و له‌به‌رامبه‌ردا عرفان كه‌ركوكلی سوپاس په‌یامی پیرۆزبایی و سه‌ردانییه‌كه‌ی(YNDK)ی كرد، هه‌روه‌ها له‌دانیشتنه‌كه‌ باس لە رەوشی سیاسی كوردستان و عێراق و ناوچەكە كرا، جەختكرایەوە سەر یەكڕیزی و یەكدەنگی گوتاری سیاسی تەواوی لایەنە سیاسییەكانی كوردستان، بۆ ئەوەی بەهەموو لایەكمان بە یەكگرتوویی رووبەڕووی ئەو هەڕەشە گەورانەی سەر كوردستان ببینەوه‌، لەپێناو پاراستنی گه‌لی كوردستان به‌هه‌موو پێكهاته‌كانیه‌وه‌.  

لەدوا تەوەری دانیشتنه‌كه‌ باس لە پتەوكردنی پەیوەندی برایانەی نێوان هەردوولا و تەواوی هێزو لایەنە سیاسییەكانی كوردستان لە پێناو زیاتر خزمەتكردنی گەلی كوردستان كرا.