شاندێكی YNDK سەردانی پارتی گه‌شه‌پێدانی توركمان دەكات

كانون1/ديسمبر 09, 2021

مەكتەبی سیاسیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK ، سه‌ردانی پارتی گه‌شه‌پێدانی توركمان له‌شاری هه‌ولێر ده‌كات، له‌دانیشتنه‌كی برایانه‌دا گفتوگۆ لەسەر بارودۆخی سیاسی كوردستان و عێراق و ناوچەكە و پرسی قه‌یرانه‌كان و میكانیزمی ده‌ربازبوون كرا.

ئه‌مڕۆ كاتژمێر 2:30ی پاش نیوه‌ڕۆی رۆژی پێنج شه‌ممه‌ رێكەوتی 9/12/2021، شاندێكی مەكتەبی سیاسی YNDK كه‌پێكهاتبوو له‌ هەڤاڵان ( د.شاخەوان خالید كارگێڕی مەكتەبی سیاسی و شاكر هاشم ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی  و جه‌لال سمایل كارگێڕی مه‌كته‌بی ناوه‌ندی په‌یوه‌ندییه‌كان ) سه‌ردانی پارتی گه‌شه‌پێدانی توركمانیان له‌ شاری هه‌ولێر كرد، له‌لایه‌ن به‌ڕێزان ( محمد ئیلخانلی سه‌رۆكی پارت و ئه‌حمه‌د مه‌جید سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی و نیازی ره‌مزی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی )پارتی گه‌شه‌پێدانی توركمان پێشوازیكران.

 له‌دانیشتنه‌كه‌ باس لە رەوشی سیاسی كوردستان و عێراق و ناوچەكە و كێشە و قه‌یرانه‌كان كرا، بۆ دەرچوون لەم تەنگژانە جەختكرایەوە سەر یەكڕیزی و یەكدەنگی گوتاری سیاسی تەواوی سه‌رجه‌م لایەنە سیاسییەكان كوردستان،. بۆ ئەوەی بەهەموو لایەكمان بە یەكگرتوویی رووبەڕووی ئەم هەڕەشە گەورانەی سەر كوردستان بەتایبەت داعش ببینەوه‌، لەپێناو پاراستن و رزگاركردنەوەی هەموو ناوچەكانی كوردستان.

لەدوا تەوەری دیدارەكەشدا باس لە پتەوكردنی پەیوەندی برایانەی نێوان هەردوولا و تەواوی هێزو لایەنە سیاسییەكانی كوردستان لە پێناو زیاتر خزمەتكردنی گەلی كوردستان كرا.