سكرتێری گشتیی YNDK سەردانى کۆنسڵخانەى گشتیى شانشینى ئوردەن دەكات

تشرين1/أكتوير 19, 2021
میدیا - هەولێر :
پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ 19 / 10 / 2021، سكرتێری گشتیی YNDK سەردانی کۆنسڵخانەى گشتیى شانشینى ئوردەن-ی كردو لەدیدارێكدا باسیان لە رەوشی سیاسی كوردستان و ناوچەكەو پەیوەندی نێوان هەردوولا كرد.
پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ سێشەممە، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK بەیاوەری هەڤاڵ (شاکر هاشم ئەندامى کۆمیتەى سەرکردایەتیى YNDK)، سەردانی کۆنسڵخانەى گشتیى شانشینى ئوردەن -یان لە شاری هەولێر كردو, بەگەرمی لەلایەن بەڕێزان (فوئاد خازر ئەلمەجالى کۆنسڵى گشتیى شانشینى ئوردەن و ستافى کۆنسڵخانەوە) پێشوازیكران, لەدیدارەکەدا سکرتێرى گشتیى YNDK بەناوى خۆى و سەرکردایەتیى YNDK پیرۆزبایى دەستبەکاربوونى لە کۆنسڵى نوێى شانشینى ئوردەن کردو هیواى سەرکەوتنى بۆ خواست.
لە تەوەرێکى دیکەى دیدارەکەدا باس لە رەوشی سیاسی كوردستان و عێراق و دواپێشڤەچوون و پێشهات و گۆڕانكارییەكانی ناوچەكە كراو, لەدوا تەوەری دیدارەكەشدا, جەختكرایەوە سەر پتەوكردنی پەیوەندی دۆستانەى نێوان هەردوولا.