پەیامى هاوخەمى سکرتێرى گشتیى YNDK بۆ بنەماڵەى خوالێخۆشبوو (پڕۆفیسۆر د. کنیاز ئیبراهیم میرزۆیێڤ)

بەڕێزان بنەماڵەى خوالێخۆشبوو (پڕۆفیسۆر د. کنیاز ئیبراهیم میرزۆیێڤ)
سڵاوێكی برایانەى گەرم ...
بەخەم و پەژارەیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی کەسایەتى ناسراو کاک (پڕۆفیسۆر د. کنیاز ئیبراهیم میرزۆیێڤ سەرۆکی فیدراسیۆنی نێونەتەوەیی کوردانی وڵاتانی سۆڤییەتی پێشوو)مان پێگەیشت، ئەم هەواڵە هەموو لایەکمانى دڵتەنگ و خەمبار کرد، پڕۆفیسۆر د. کنیاز ئیبراهیم میرزۆیێڤ کەسایەتییەکی وڵاتپارێزى کوردانی کازاخستان بوو ڕۆڵێکی بەرچاوی لە یەکڕیزى و یەکخستنی کوردانى وڵاتانی یەکێتیی سۆڤییەتی پێشوو هەبوو، لەهەمان کاتدا لە بواری زانست و ئەدەبدا خزمەتێکی زۆری پێشکەشى کاروانى زانست و ئەدەبى کوردى کردووە، بەناوی خۆمان و ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و كۆمیتەی سەركردایەتی و ئەندامانی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەى بەڕێزتان و خانەوادەکەتان و تەواوى کوردانى ئاسیاى ناڤین دەكەین و خۆمان بە هاوبەشى خەمتان دەزانین و، ئومێد دەكەین ئەوە دواخەم و ناخۆشیتان بێت و، لە یەزدانی مەزن دەپاڕێینەوە دڵنەوایی و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت و خوالێخۆشبوویش بخاتە بەر رەحمەت و دلۆڤانی خۆی.
براتان
غەفوور مەخمووری
سكرتێری گشتیی
یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK
٨ / ٨ / ٢٠٢١