میدیا - هه‌ولێر / باشووری كوردستان
كۆنگرەی نەتەوەیی كوردستان (KNK) كۆبوونەوەی خۆی به‌شێوه‌ی ئۆنلاین لە هەولێر به‌ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی سازده‌كات.
كاتژمێر 8ی شه‌وی رۆژی شه‌ممه رێكه‌وتی 25/7/2020 به‌ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی كۆنگرەی نەتەوەیی كوردستان (KNK) و له رێگه‌ی سكایپ و ئۆنلاین له‌شاری هه‌ولێری باشووری كوردستان ئه‌نجامدا، له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا شاخه‌وان خالید كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستان YNDK به‌شدار بوو.
له‌كۆبوونه‌وه‌كه گفتوگۆی له‌سه‌ر ره‌وشی كوردستان و ناوچه‌كه و جیهان كرا، هه‌روه‌ها ئه‌و پێشێلكاری و تۆپبارانكردنه‌ی داگیركه‌رانی كوردستان له دژی گه‌لی كوردستان ئه‌نجامیده‌ده‌ن و ده‌كه‌وێته خانه‌ی جینۆسایدكرد، پێویسته تا زووتره ئه‌م له‌شكركێشی و پێشێلكارییانه‌ی توركیا و ئێران له‌رێگه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی رابگیرێ.
له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا شاخه‌وان خالید رایگه‌یاند: " بارودۆخی ئێستای كوردستان هه‌ستیاره داگیركه‌ران و دوژمنانی كوردستان به رێگه‌ی جیاواز دژایه‌تی گه‌لی كوردستان و مافه‌كانمان ده‌كه‌ن، بۆیه ده‌بێ هه‌موو لایه‌نه‌كان له‌هه‌موو به‌شه‌كانی كورد یه‌كریز و یه‌كده‌نگ بین و به‌ره‌نگاری ئه‌و دژایه‌تی و دوژمنایه‌تی و داگیركارییه ببینه‌وه،هه‌روه‌ها له‌رێگه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان و په‌رله‌مانی عێراق و په‌رله‌مانه‌كانی ئه‌وروپا و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌و پێشێلكارییانه بوه‌ستێندرێت. هه‌روه‌ها پێویسته حزب و لایه‌نه‌كانی كوردستانی كێشه‌كان به‌گفتوگۆ و دیالۆگ چاره‌سه‌ربكه‌ن و به‌هه‌موو لایه‌كمان پارێزگاری له‌ده‌ستكه‌وته‌كانی گه‌لی كوردستان له‌باشوور و رۆژئاوای وڵات بكه‌ین و به‌رگی حیزبایه‌تی له‌به‌ربكه‌ینه‌وه‌و هه‌موومان پێشمه‌رگه و شه‌ڕڤانی ئه‌و وڵاته بین بۆ سه‌رخستن و ئاواكردنی كوردستان" .