بزووتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەڵاتی کوردستان یۆبیلی زیوینی دامه‌زراندنی YNDK پیرۆز ده‌كات

میدیا- هه‌ولێر :
بزووتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەڵاتی کوردستان؛ به‌بۆنه‌ی یۆبیلی زیوین (25)ه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستان YNDK ، په‌یامێك ئاراسته‌ی مەکتەبى سیاسیى YNDK ده‌كات، تیایدا وێڕاى پیرۆزبایی لە سکرتێرى گشتى و سەرکردایەتى و ئەندامانى YNDK، هیوای سه‌ركه‌وتنیان بۆ ده‌خوازێت، ئەمەش ده‌قی په‌یامی پیرۆزباییه‌كه‌یە:

بەڕێزان ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی و ئەندامان و لایەنگران و جەماوەری خۆشەویستی یەکێتی نەتەوەیی دێموکراتی کوردستان YNDK

سڵاوو رێز ...
بە بۆنەی یوبێلی زێرین، یادی 25 ەمین ساڵرۆژی دامەزراندنی یەکێتییەکەتان، یەکێتی نەتەوەیی دێموکراتی کوردستان YNDK لەلایەن بزووتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەڵاتی کوردستان پڕ بە دڵ پیرۆزبایی خۆمانتان ئاراستە دەکەین، هیوادارین لە ئەرک و کارو تێکۆشانی نەتەوەیی و حیزبیتان دا بە مەبەستی زیاتر دەستەبەرکردنی ئاشتی و ئازادی و پتەوترکردنی یەکێتی ریزەکانی ناوماڵی کورد، پێشخستنی دێموکراسی و هاوژینی بە ئاشتی نێوان گەلان و کەمینەکان، ئایین و ئایینزاکان و هەروەها باشبژێوی گەلەکەمان هەردەم بەرەوپێشەوە هەنگاو بنێن، بێگومان بە یەکگرتووی دەتوانین زیاتر دەستکەوتە مێژووییەکانی کورد بپارێزین و کەشتی کورد بگەیەنینە کەناراوی هێمنی و ئارامی و دڵنیایی.
وەک بزووتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەڵاتی کوردستان ئاواتمان بەرەوپێشچوونتانە و هیوای سەرکەوتن و سەرفەرازی بۆ یەکێتییەکەتان و سەرجەم جەماوەری YNDK دەخوازین.
بە هیوای گەیشتن بە ئامانجە بەرزەکانی گەلەکەمان لە چوار بەشی کوردستان.
لەگەڵ رێزماندا.

بزووتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەڵاتی کوردستان
5ی خاکەلێوەی 2720ی کوردی
24 ی ئازاری 2020ی زایینی