سهرچاوه: مالپهری خەندان-
ژمارەی ئەو توشبوانەی بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە گیانیانلەدەستداوە گەیشتە 724 كەس، بەوەش پسپۆرانی تەندروستی جیهان زۆر نزیکبونەوە لەوەی، کە دڵنیایی بدەن ڤایرۆسی کۆرۆنا "کوشندەتر دەبێت" لە ڤایرۆسی سارس، کە لەساڵی 2002 بۆ 2003 لە چین بڵاوبوەوە.
تا ئێستا 724 كەس بەهۆی كۆرۆناوە گیانیلەدەستداوە و 34 هەزار و 546 كەسی دیكەش هەڵگری ڤایرۆسەكەن
لە سەرتاسەری جیهان، تا ئێستا 724 كەس بەهۆی كۆرۆناوە گیانیلەدەستداوە و 34 هەزار و 546 كەسی دیكەش هەڵگری ڤایرۆسەكەن، ئەو ئامارەش تەنها حاڵەتە پشتڕاستكراوەكانن لەلایەن وڵاتانی جیهانەوە، لەكاتێكدا رێژەیەكی زۆریش گومانیان لێدەكرێت هەڵگری ڤایرۆسەكە بن و نیشانە سەرەتاییەكانیان هەیە.
تا ئێستا تەنها دو كەس لە هەریەك لە وڵاتی فیلیپین و هەرێمی هۆنگ كۆنگ بەهۆی ڤایرۆسەكەوە گیانیان سپاردوە
لە دەرەوەی چین، تا ئێستا تەنها دو كەس لە هەریەك لە وڵاتی فیلیپین و هەرێمی هۆنگ كۆنگ بەهۆی ڤایرۆسەكەوە گیانیان سپاردوە، کە هەردو هاوڵاتیەكە بە رەگەز چینی بون، بەڵام ئەمڕۆ لەشاری وهان دو هاوڵاتی بیانی کە بەرەگەز ئەمریکی و ژاپۆنیبون گیانیانلەدەستدا.
ژمارەی ئەو کەسانەی کە بەهۆی ڤایرۆسەکەوە تا ئێستا گیانیانلەدەستداوە زۆر نزیک بوەتەوە لەوەی ئاماری ژمارەی مردوان بە ڤایرۆسی سارس تێپەرێنێت، کە لەساڵی 2002 بۆ 2003 لە چین بڵاوبوەوە و بەهۆیەوە 774 کەس گیانیانلەدەستدا.
لە ئێستاشدا بە رێژەی كەم، حاڵەتی توشبون لە زیاتر لە 31 وڵات تۆماركراوە، ژمارەی توشبوانی ڤایرۆسەکە لەو وڵاتانە تا ئێستا گەیشتوەتە 332 کەس
لە ئێستاشدا بە رێژەی كەم، حاڵەتی توشبون لە زیاتر لە 31 وڵات تۆماركراوە، ژمارەی توشبوانی ڤایرۆسەکە لەو وڵاتانە تا ئێستا گەیشتوەتە 332 کەس.
4ی ئەم مانگە رێکخراوی تەندروستی جیهانی رایگەیاند، تا ئێستا ڤایرۆسی کۆرۆنا نەبوە بە پەتایەکی جیهانی، جەختیشیکردەوە، بەکارهێنانی دەمامک لەسەدا 100 پارێزگاری ناكات لە توشبون بەو ڤایرۆسە، بەڵکو دەبێت رێوشوێنی پێویست لەوبارەیەوە بگیردرێتەبەر.