جه‌ماوه‌رى شۆڕشگێر و دڵسۆزى کوردستان...
ڕای گشتی و لایەنە پەیوەندیدارەکان...
لە درێژەی هێرش و پەلامارە ناڕەواکان بۆ سەر خاکی باشوورى کوردستان، شەوی ڕابردوو لە تاوانێکی نامرۆڤانەدا، گوندی (زەرگەزەوی) سەر بە شارەدێی دارەشەکران لە پارێزگای هەولێر، لە ڕێگەی درۆنی ئێرانییەوە کرایە ئامانج، لەم هێرشەدا ماڵی هاووڵاتییەکی سڤیل پێکرا و بەداخەوە بووە هۆی شەهیدبوونی دوو هاووڵاتیی بێ‌تاوان کە (هاوژینی یەکترن) و هه‌ر ئه‌مڕۆش پێشمه‌رگه‌يه‌كى ديكه شه‌هيد بوو كه له سپيلك له رۆژانى رابردوو به‌سه‌ختى به‌هۆى بۆردومانه‌كانه‌وه به‌سه‌ختى بريندار ببوو.
ئێمە له يه‌كێتى نه‌ته‌وه‌يى ديموكراتى كوردستان YNDK وێڕای شەرمەزارکردنی توندی ئەم هێرش و دەستدرێژییانه، رايده‌گه‌يه‌نين بە ئامانجگرتنی جێگەی نیشتەجێبوون و ڕشتنی خوێنی خەڵکی سڤیل، ئەوپەڕی زوڵم و تاوانکارییە، ئەم هێرشانە هیچ جۆرە بيانوويهك هه‌ڵناگرن، تەنها گوزارشت لە ڕقێکی دوژمنكارانه دەکەن بەرامبەر بە گەلی كوردستان.
داوا لە لایەنە پەیوەندیدارەکان و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکەین، بە جدی بێنە سەر خەت بۆ دانانی سنوورێک بۆ ئەم سەرپێچیانە، تا چیتر خەڵکی سڤیلی هەرێمی کوردستان نەکرێنە ئامانجی ململانێ و ئاگر و توندوتیژییەکانی ناوچەکە.
بێگومان كوردستان هیچ کاتێک به‌شێك نەبووە له‌و مملانێيانه و به‌شدارى شه‌ڕى نه‌كردووه.
دوژمنان و گرووپه چه‌كداره تیرۆریستەكانى عيراق دەبێت بزانن کە ئیرادەی گەلی کوردستان لە هەموو درۆن و مووشەکەکانی ئەوان بەهێزترە. ئەم گەلە پشتی بە خودای گەورە و ڕەوایەتیی دۆزەکەی به‌ستووه و هەرگیز ئیرادەی بەم جۆرە تاوانانەى دژى ده‌كرێت ناشکێت.
شەهیدبوونی ئەو دوو هاووڵاتییە بێگوناحە دڵی هەموومانی پڕ لە ژان و خەم کرد، پرسە و سەرەخۆشیی قووڵی خۆمان ئاڕاستەی خانەوادە و کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان دەکەین. لە خودای مەزن داواکارین بە بەهەشتیان شاد بکات و سەبووری بە هەموو لایەک ببەخشێت.
- سەربەرزی بۆ شەهیدانی کوردستان و ڕووڕەشی بۆ دوژمنان و داگيركهرانى كوردستان.
یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK