پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ سێشەممە، رێکەوتى ١٤ / ١٠ / ٢٠٢٥، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK ، لە بارەگای مەكتەبی سیاسیی YNDK لە شاری هەولێر ، پێشوازیكرد لە هونەرمەندی ناسراو بەڕێز (ئەحمەد زەمانە)، لە دیدارەکەدا باسیان لە رەوشی هونەری كوردستان و رۆڵى هونەرمەند و رۆشنبیران لە پرۆسەى سیاسیى و کلتوورى کوردستان كرد.
سکرتێرى گشتیى YNDK ئاماژەى بە رۆڵى بەڕێزیان لە بزاڤى هونەری دەڤەری مەخموور و کوردستان کرد و، هیواى تەندروستییەکى باش و تەمەن درێژى و بەردەوامى بۆ بەڕێزیان خواست.