میدیا – هه‌ولێر:
مەكتەبی سیاسیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستانYNDK، به‌شداری به‌رز راگرتنى يادى پانزه ساڵه‌ى كۆچى دوايى مامۆستا شێخ جه‌لال حوسه‌ينى ده‌كات، جارێكى ديكه هاوخه‌می و سه‌ره‌خۆشی له خانه‌واده و سازمانى خه‌بات ده‌كه‌ن.
ئێواره‌ی رۆژی هه‌ينى رێكەوتی 1/8/2025، شاندێكی مەكتەبی سیاسیی YNDKكه پێكهاتبوو له هەڤاڵان (شاكر هاشم ئه‌ندامی مەكتەبی سیاسی و جلال سمایل كارگێڕی مه‌كته‌بی ناوه‌ندی په‌یوه‌ندییه‌كان) به‌شداری به‌رز راگرتنى يادى پانزه ساڵه‌ى کۆچی دوایی مامۆستا شێخ جەلال حوسەینی، ڕێبەر و دامەزرێنەری سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران له شارى هه‌ولێر ده‌كه‌ن.
شاندی YNDKله‌لایه‌ن به‌ڕێزان سكرتێرى سازمان و ئەندامانی سەرکردایەتی و کادر و پێشمەرگە و لایەنگرانی سازمانى خه‌بات پێشوازیكران، پرسە و سەرەخۆشى و هاوسۆزی و هاوخەمى مه‌كته‌بى سياسيىYNDK یان پێراگەیاندن، له به‌رامبه‌ردا سكرتێرى سازمانى خه‌بات سوپاسی هه‌ڵوێستی نه‌ته‌وه‌یی و بەشدارى و هاوخەمی شاندى مه‌كته‌بی سیاسیی YNDKيان كرد.