باس‌نیوز
سكرتێری گشتیی یه‌كێتیی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستان، داوا ده‌كات، سه‌رجه‌م حزبه‌كانی كوردستان به‌رگی حزبی فڕێ بده‌ن و لەم دۆخەدا به به‌رگێكی نه‌ته‌وه‌ییەوە، وه‌ڵامی ئه‌و هێرشانه بدرێته‌وه كه ئامانج لێی له‌ناوبردنی گه‌لی كوردستانە.
غه‌فوور مه‌خمووری بۆ (باس‌نیوز) گوتی: ”هێرشه‌كانی سوپای پاسداران بۆ سەر شاری هه‌ولێر، زوڵمێكی گه‌وره بوو له خه‌ڵكی كوردستان كرا لە لایەن ئێرانه‌وه، ئێمه سەركۆنەی ئه‌و هێرشانه ده‌كه‌ین و زیانی بۆ سه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی كوردستان هه‌یه. له هه‌مان كاتدا پێشێلكردنی زه‌قی سه‌روه‌ریی خاكی كوردستان و عێراقیشه.“
ڕوونیشی كردەوە: ”ئه‌و هێرشانه ئه‌وه‌ی سه‌لماند كه عێراق وڵاتێكه خاوه‌ن سه‌روه‌ری نییه، حكوومه‌ته‌كه‌ی ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر خاك و ئاو و ئاسمانی نه‌ماوه، عێراق وه‌ك ده‌وڵه‌تێكی بێسه‌روه‌ری ماوه‌ته‌وه و ئێمه وه‌ك هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان پێویستیمان به‌وه هه‌یه هه‌موومان هاوهه‌ڵویست و یه‌كڕیز بین بۆ پاراستنی قه‌واره‌ی كوردستان دژی هه‌ر هێرش و په‌لاماردانێكی داگیركه‌ران. ئه‌مه‌ش به یه‌كریزی و یه‌كده‌نگی ده‌كرێت. بۆیه پێویسته له‌م قۆناغه‌دا حزبه‌كان بەرگی حزبایه‌تی فرێ بده‌ن و بەرگی كوردایه‌تی بپۆشن.“
بە بڕوای مەخمووری، یەكڕیزی كارگەرترین چەكە بۆ شكستپێهێنانی داگیركەران، بۆیە داوا لە هێز و لایەنە سیاسییەكانی كوردستان دەكات، بۆ گوتاری نەتەوەیی بگەڕێنەوە، چونكە ”ئەم هێرشەی ئێران دژ بە هەموو كورد و كوردستانە نەك شارێك و لایەنێكی دیاریكراو، ئه‌وه‌شی ئێستا له به‌ره‌ی ئێراندایه، هه‌ر رۆژێك بێت، ئێران هەوڵی لەناوبردنی دەدات.“