سكرتێری گشتیی YNDK پێشوازى لە کەسایەتیى ناسراوى هەولێر (حاجى قادر حاجى مەولود سارمەمى) دەكات

تشرين1/أكتوير 06, 2023
میدیا - هەولێر:
ئێوارەى ئەمڕۆ ٦ / ١٠ / ٢٠٢٣، سكرتێری گشتیی YNDK پێشوازی لە کەسایەتیى ناسراوى شارى هەولێر بەڕێز (حاجى قادر حاجى مەولود سارمەمى) كردو، کە بەمەبەستى هەواڵپرسین سەردانى سکرتێرى گشتیى YNDK یان كرد.
ئێوارەى ئەمڕۆ هەینى، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK لە لە ماڵى خۆیدا لە شاری هەولێر، پێشوازیكرد لە کەسایەتیى ناسراوى شارى هەولێرو عەشیرەتى سارمەمى بەڕێز (حاجى قادر حاجى مەولود سارمەمى) و بەڕێز (عەبدولڕەزاق حاجى مەولود سارمەمى)، کە بەمەبەستى هەواڵپرسین و بەسەرکردنەوە سەردانى سکرتێرى گشتیى YNDK یان كرد، لەلایەن خۆیەوە سکرتێرى گشتیى YNDK وێڕاى دەربڕینى خۆشحاڵى سوپاسی ئەو سەردان و بەسەرکردنەوەیەى بەڕێزانى كرد، هەر لەدیدارەکەدا جەختیانکردەوە سەر پتەوکردنى پەیوەندى برایانەى نێوانیان.