میدیا - هەولێر:
پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ ٤ / ٩ / ٢٠٢٣، سكرتێری گشتیی YNDK پێشوازی لە نووسەرو رۆماننوسى گەورەى کورد مامۆستا (عەزیزى مەلاى رەش) كردو، لەدیدارەكەدا باسیان لە رەوشی رۆشنبیرى كوردستان و رۆڵى نووسەرو رۆشنبیران لە پرۆسەى سیاسیى کوردستان كرد.
پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ دووشەممە، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK لە بارەگای مەكتەبی سیاسیی YNDK لە شاری هەولێر، بە ئامادەبوونى هەڤاڵان (د. عەبدوڵڵا عدۆ و قەهار مەخموورى ئەندامانى مەکتەبى سیاسى و زوبێر عومەر ئەندامى مەکتەبى ناوەندى پەیوەندییەکانى YNDK)، پێشوازیانكرد لە نووسەرو رۆماننوسى گەورەى کورد بەڕێز (عەزیزى مەلاى رەش)، لە دیدارەکەدا باسیان لە رەوشی رۆشنبیرى كوردستان و رۆڵى نووسەرو رۆشنبیران لە پرۆسەى سیاسیى کوردستان كرد، هەر لەدیدارەکەدا بەڕێز عەزیزى مەلاى رەش باسى لە دوا پڕۆژەکانى نووسینى خۆى کرد لە بوارى رۆمان و فەرهەنگى شێوەزارى هەولێرو شوێنەوارەکانى دەشتى هەولێر.
سکرتێرى گشتیى YNDK لەلایەن خۆیەوە ئاماژەى بە رۆڵى بەرچاوى بەڕیزیان لە بزاڤى رۆشنبیرى کوردستان کرد و دەستخۆشى لە بەڕێزیان کردو هیواى تەندروستییەکى باش و تەمەن درێژى و بەردەوامى بۆ خواست.