میدیا - هەولێر
مه‌كته‌بی سیاسی یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان YNDKبەبۆنەى (32)ه‌مین ساڵیادى دامەزراندنی پارتی پارێزگارانی كوردستان، په‌یامی پیرۆزباییان ئاڕاسته ده‌كات، له په‌یامه‌كه هیواى سەرکەوتن و پێشڤەچوونى زیاتری له‌كاره‌كان بۆ خواستن.
ده‌قی په‌یامی پیرۆزباییه‌كه:
بۆ بەڕێز مەكتەبی سیاسیی پارتی پارێزگارانی كوردستان
بابەت / پیرۆزبایی
سڵاوی سەرخۆبوون‌و ئازادی ...
بەبۆنەی(32)ه‌مین ساڵیادی دامەزراندنی پارته‌كه‌تان (پارتی پارێزگارانی كوردستان) بەناوی خۆمان و تەواوی ئەندام و لایەنگرانی یەكێتیمانYNDK، جوانترین پیرۆزباییتان ئاڕاستە دەكەین و خوازیارین ساڵیادی ئه‌مجاره‌تان هاندەری زیاتر بێت بۆ پێشڤەچوونتان .
بەڕێزان: پارته‌كه‌تان (پارتی پارێزگارانی كوردستان) لەماوەی تەمەنی خەبات و تێكۆشانیدا، وەك لایەنێك لە گۆڕەپانی سیاسی باشووری كوردستان جێ پەنجەی لەخەبات دژی داگیركەران و دوژمنانی كوردستان هەبووەو هەموو كات خەباتی كردووە بۆ بەدیهێنانی مافەكانی گەلی كوردستان، ئەوەی لەم قۆناغەی ئەمڕۆشمان گرنگە یەكریزی و تەبایی سەرجەم هێز و لایەنەكانی كوردستانە، به‌تایبه‌ت ئه‌و هێرش و ده‌ستدرێژییانه‌ی له چه‌ند رۆژی رابڕدوو كرایه سه‌ر كه‌ركووك و كه‌ركووكییه‌كان كه چه‌ندین شه‌هید و برینداری لێكه‌وته‌وه، هه‌موومانی تاساند و پێویسته به‌زووترین كات سه‌رجه‌م حزب و لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان یه‌كده‌نگ و هاوهه‌ڵوێست بن بۆ پاراستنی كه‌ركووك و سه‌رجه‌م شاره‌كانی كوردستان و به‌یه‌كه‌وه كار بكه‌ین بۆ به‌دیهێنانی ته‌واوی مافه‌كانی گه‌لی كوردستان.
لەم بۆنەیەتاندا، جارێكی تر جەخت دەكەینەوە سەر زیاتر توندوتۆڵكردنی پەیوەندی برایانەی نێوانمان و سەرجەم هێز و لایەنەكانی هەموو كوردستان .
هەر سەركەوتوو بن .... لەگەڵ رێزماندا.
مەكتەبی سیاسی
یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK