سكرتێری گشتیی YNDK هیواى تەندروستییەکى باش بۆ تێکۆشەرى ناسراوى کوردستان بەڕێز د. جەواد مەلا دەخوازێت

میدیا - هەولێر :
ئێوارەى ئەمڕۆ دووشەممە 21 / 8 / 2023 ، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK ، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، لەگەڵ تێکۆشەرى ناسراوى کوردستان بەڕێز د. جەواد مەلا سەرۆکى کۆنگرەى نیشتمانیى کوردستان KNC، لە هەواڵى تەندروستى بەڕێزیانى پرسییەوە، کەوا ماوەیەکە رەوشى تەندروستى باش نیە.
سكرتێری گشتیی YNDK لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەیدا، بەناوى خۆى و هەڤاڵانى YNDK هیواى زووچاکبوونەوەو تەندروستییەکى باشى بۆ بەڕێزیان خواست، لەلایەن خۆیەوە بەڕێز د. جەواد مەلا خۆشحاڵى خۆى بۆ ئەو پەیوەندى و بەسەرکردنەوەیەى سکرتێرى گشتیى YNDK دەربڕى و سوپاسى کردن.