میدیا – هه‌ولێر:
پاشنیوەڕۆى ئەمڕۆ 11 / 5 / 2023 شاندێكی مه‌كته‌بی سیاسییYNDK به‌شداری پرسەى خوالێخۆشبوو (حه‌یده‌ر فه‌یلی) ده‌كه‌ن و، پرسە و سەرەخۆشیان به سكرتێری ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی حزبی شیوعی و هاوڕێیان و بنەماڵەى خوالێخۆشبوو راگەیاند.
شاندێكی مه‌كته‌بی سیاسی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK كه پێكهاتبوو له هەڤاڵان (د. شاخەوان خالید کارگێڕى مەکتەبى سیاسىYNDK و قەهار تاهیر سه‌عید ئەندامی مەكتەبی سیاسیYNDK)، لە مزگه‌وتی جه‌لیل خه‌یات له پارێزگای هه‌ولێر، ئامادەى پرسەى خواڵێخۆشبوو حه‌یده‌ر فه‌یلی ئه‌ندامی پێشووتری مه‌كته‌بی سیاسیی حزبی شیوعی كوردستان بوون، لەلایەن بەڕێزان ( د. كاوه مه‌حموود سكرتێری ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی و ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی حزبی شیوعی و بنەماڵە و خزمانى خوالێخۆشبوو) پێشوازیکران،
شاندی YNDK پرسە و سەرەخۆشى و هاوخەمى خۆیان و سەرکردایەتیى YNDK یان بە حزبی شیوعی و بنەماڵەى خوالێخۆشبوو راگەیاند و هیوایان خواست ئەوە دواناخۆشییان بێت، سكرتێری گشتی حزبی شیوعی و بنەماڵەى خوالێخۆشبوو خۆشحاڵى خۆیان بۆ ئەو بەشدارى و هاوخەمییەى YNDK دەربڕى و سوپاسیان کردن.