سکرتێرى گشتیى YNDK پیرۆزبایى لە بەڕێز نێچێرڤان بارزانى دەکات

تشرين2/نوفمبر 07, 2022

میدیا - هەولێر:
 غەفوور مەخموورى سکرتێرى گشتیى یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان YNDK ، لە پەیامێکیدا بۆ بەڕێز نێچیرڤان بارزانی جێگرى سەرۆکى پارتى دیموکراتى كوردستان، بەبۆنەی سەرکەوتنى کۆنگرەى (14)ى پارتی دیموكراتی كوردستان و هەڵبژاردنەوەى بەڕێزیان بۆ جێگرى سەرۆکى پارتى دیموکراتى کوردستان ، وێڕاى پیرۆزبایى و هیواى تەمەن درێژى و سەرکەوتنیان بۆ دەخوازێت، ئەمەش دەقى پەیامەکەیە :

برای بەڕێزمان جەنابی کاک نێچیرڤان بارزانی جێگرى سەرۆکى پارتى دیموکراتى كوردستان

   سڵاوێكی برایانەی گەرم ...
  بەناوی خۆمان و ئەندامانى مەكتەبی سیاسی و كۆمیتەی سەركردایەتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK، بەبۆنەی سەرکەوتنى کۆنگرەى (14)ى پارتی دیموكراتی كوردستان و هەڵبژاردنەوەى بەڕێزتان بۆ جێگرى سەرۆکى پارتى دیموکراتى کوردستان، جوانترین و گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی بەڕێزتان دەكەین و هیوای تەمەن درێژى و سەركەوتنتان بۆ دەخوازین.
   هەڵبژاردنەوەى بەڕێزتان بۆ جێگرى سەرۆکى پارتى دیموکراتى کوردستان پێویستییەکى ئەم قۆناغەى خەباتى گەلى کوردستانە، هیوادارین کەوا تێبکۆشن لەپێناو یەکڕیزى نێوان لایەنە سیاسییەکان و رێکخستنەوەى ناوەندى سیاسى و ناوماڵى کوردستان، ئەمەش دەبێتە فاکتەرێکى بەهێز بۆ پاراستنى ئەزموون و دەستکەوتەکانى باشوورى کوردستان.
  دووبارە هیوای تەمەن درێژى و تەندروستییەکى باش بۆ بەڕێزتان و پێشڤەچون و سەرکەوتنى زیاتر بۆ پارتى دیموکراتى کوردستان دەخوازین و، جەختدەكەینەوە سەر پتەوكردن و پێشڤەبردنی پەیوەندی هاوخەباتى و برایانەی نێوانمان لەپێناو زیاتر خزمەتكردن و پێشڤەبردنی دۆزی رەوای گەلی كوردستان و گەیشتنمان بە مافە رەواكانمان ... لەگەڵ رێزو خۆشەویستى دووبارەماندا .
هەر بژین و سەركەوتووبن بۆ كوردو كوردستان.

براى دڵسۆزتان
غەفوور مەخموورى
سکرتێرى گشتیى
یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان YNDK   
6 / 11 / 2022