ئاژانسهكان
یەکێک لە خۆشترین میوەکان لە وەرزی پاییزدا، هەنارە، بەشێوەیەکی گشتی حەز بە خواردنی دەکرێت، جگە لەوەی بۆ چەندین مەبەست بەکاردەهێنرێت لە دروستکردنی ڕوبەهەنار، تێکەڵکردنی لەگەڵ زەڵاتە، شەربەتی هەنار و چهندین بهرههمی دیكهی لێ دروستدهكرێت، شارهزایان ههنار به "پزیشك"ی جهستهی مرۆڤ وهسف دهكهن.
هەروەها توێکڵی هەنار سودێکی ئێجگار زۆری هەیە، لە کۆنەوە بۆ مەبەستی چارەسەری جۆراو جۆر بەکارهێنراوە:
هەنار دژە ئۆکسانێکی بەهێزە
لەبەرئەوەی هەنار دژە ئۆکسانێکی بەهێزە، کاریگەریەکی گهورهی هەیە لە دروستکردنەوەی خانەکان و هێشتنەوەیان بە گەنجی، هەروەها دژە هەوکردنە.
دەوڵەمەندە بە ڤیتامین C
خواردنی شەربەتی یەک هەنار ڕۆژانە بڕی زیاتر لە40%ی پێویستی ڕۆژانەی ڤیتامین سی لەش دابین دەکات، هەربۆیە پێستێکی تەڕ و جوان بهمرۆڤ پێدەبەخشێت.
لەناوبردنی خانە شێرپەنجەییەکان
لەو تاقیکردنەوانەی کراون بۆ لەناوبردنی خانە شێرپەنجییە پرۆستاتیەکان، ئاستی بهرزی هەنار سهلمێنراوه، بۆیە بە هۆکارێکی بەهێز دەدەنرێت بۆ رێگریكردن له توشبون به نهخۆشی پرۆستات و لهچالاكی خستنی خانهشێرپهنجهییهكان.
دژە زەهایمەر و لەبیرچونەوەیە
لەبەر بوونی بڕێکی باش دژە ئۆکسان لە هەناردا، دەورێکی گرنگی هەیە لە بەهێزکردنی بیرەوەری مرۆڤدا، جگە لەوەی کاردەکات لەسەر كهمكردنهوهی كاریگهرییهكانی نهخۆشی زهایمهر كه زیاتر دوچاری مرۆڤی بهساڵاچوو دهبێت. ئەوانەی توشی زەهایمەر بوون.
ئاسانكاری بۆ ههرسكردنی خۆراك
خواردنەوەی شەربەتی هەنار ڕۆژانە، کاریگەری زۆری هەیە لەسەر هەرسکردن و چارەسەری نەخۆشیەکانی ڕیخۆڵە و کۆڵۆن و دوانزە گرێ و ههوكردنهكانی ڕیخۆڵە.
چارەسەری نەخۆشیەکانی دڵە
هەنار جگە لە سودە گرنگە باوەکانی کاریگەری زۆری هەیە لە سەر نەخۆشیەکانی دڵ و ڕەوینەوەی فشار و دڵەڕاوکێ .ڕێگە لە کڵۆبوونی خوێن لەناو شاخوێنبهرهكان دەگرێت.
کۆنترۆڵی پەستانی خوێن دەکات
خواردنەوەی شەربەتی هەنار ڕۆژانە کۆنترۆڵی پەستانی خوێن دەکات و لەش پاک دەکاتەوە لە ژەهر و لەشێکی تەندروستمان پێدەبەخشێت.
دژی نەخۆشیە ڤایرۆسیەکانە
لە پاییزدا بەهۆی گۆڕانی کەشو هەواوە نەخۆشیە ڤایرۆسییەکان زۆردەبن، زۆربەیان دەگوازرێنەوە لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی دیکە و بەشێوەیەکی ئێجگار زۆر بڵاودەبنەوە، بۆ خۆپاراستن لەم نەخۆشییانە خواردنی هەنارلەم وەرزەدا کاریگەری زۆری هەیە لەسەر نەهێشتنیان.
ڤیتامینێکی زۆری تێدایە
دەوڵەمەندە بە پۆتاسیۆم و ڤیتامین C, E, K.
ئارەزوی سێکسی زیاد دەکات
خواردنەوەی شەربەتی هەنار لە بەیانیان و شەواندا کاریگەری بەهێزی هەیە لەسەر زیادکردنی ئارەزووە سێکسیەکان لە هەردوو ڕەگەزدا.هەنار وەک ووزهبهخشی سروشتی کاردەکات و هانی هۆرمۆنەکانی تێستێستیرۆن دەدات بۆ ئەوەی ئارەزوی سێکسی لە ژن و پیاودا زیاد بکات .
جگە لەم سودە گرنگانەی هەنار توێکڵەکەشی بۆ زۆر مەبەست و چارەسەر بەکاردێت:
هەڵوەرینی قژ
وهكو چارهسهرێكی میلـلی، شەوان چەند توێکڵە هەنارێک بکوڵێنرێت و ئاوەکەی بدرێت لە پێستی سەر، بۆ چەند کاتژمێرێک دواتر بە ئاوی شلەتێن سەر بشۆردرێت و تا بەیانی بەو شێوەیە کاریگەریەکانی لەسەر جیڕبوونەوەی پێستی سەر و نەهێشتنی هەڵوەرینی قژ و بەهێزکردنی تاڵە مووەکان دەبێت. هەروەها چارەسەرێکی باشی کەڕوی پێستی سەرە.
سهرچاوه: مالپهری KNN