ئاژانسه‌كان
مەنسوور جیهانی ـ له به‌شی "نمایش کردنی تایبه‌ت"ی چوارەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی "سلێمانی" له‌ژێر ناونیشانی "شێرپه‌نجه‌ی زه‌وی"؛ پێنج به‌ڵگه‌فیلمی درێژ له ده‌رهێنه‌رانی وڵاتانی جۆراوجۆری جیهان نمایش کران.
بە پێی ڕاپۆڕتی لێژنەی ڕاگەیاندنی گشتیی چوارەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی سلێمانی، له به‌شی "نمایش کردنی تایبه‌ت"ی چوارەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی "سلێمانی" Slemani له‌ژێر ناونیشانی "شێرپه‌نجه‌ی زه‌وی"؛ 5 به‌ڵگه‌فیلمی درێژ له ده‌رهێنه‌ره‌کانی وڵاتانی جۆراوجۆری جیهان له‌وانه؛ "شوێن که‌وتنی مه‌رجان" ، "چیرۆکێکی ناخۆش: راسته‌قینه‌ی گه‌یشتن به ده‌سه‌ڵات" ، "جه‌نگاوه‌رانی هه‌وا" ، "سه‌هۆڵی ئاگرین" و "سه‌یروسه‌مه‌ره‌کانی ده‌ریا" له هۆڵه‌کانی سیتی سینه‌ما" له شاری سلێمانی پایته‌ختی فه‌رهه‌نگ و هونه‌ری هه‌رێمی کوردستان نمایش کران.
ئه‌و پێنج به‌ڵگه‌فیلمه‌ی که له به‌شی "شێرپه‌نجه‌ی زه‌وی" Earth Cancer له چوارەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی "سلێمانی" چوونه سه‌ر په‌رده‌ی سینه‌ما، بریتین له؛ به‌ڵگه‌فیلمی "شوێن که‌وتنی مه‌رجان" Chasing Coral له ده‌رهێنانی "جێف ئۆرلوسکی" Jeff Orlowski له وڵاتی ئه‌مه‌ریکا بۆ ماوه‌ی 93 خوله‌ک، به‌ڵگه‌فیلمی "چیرۆکێکی ناخۆش: راسته‌قینه‌ی گه‌یشتن به ده‌سه‌ڵات" An Inconvenient Sequel: Truth to Power له ده‌رهێنانی "جۆن شێنک" Jon Shenk و "بۆنی کۆهن" Bonni Cohen له وڵاتی ئه‌مه‌ریکا بۆ ماوه‌ی 99 خوله‌ک، به‌ڵگه‌فیلمی "جه‌نگاوه‌رانی هه‌وا" Climate Warriors له ده‌رهێنانی "کارل ـ ا فێچنه‌ر" Carl-A. Fechner و "نیکۆلیا نیمان" Nicolai Niemann له وڵاتانی ئه‌ڵمانیا، به‌لژیک و ئه‌مه‌ریکا بۆ ماوه‌ی 86 خوله‌ک، به‌ڵگه‌فیلمی "سه‌هۆڵی ئاگرین" Ice on Fire له ده‌رهێنانی "له‌یلا کۆنرێس" Leila Conners له وڵاتانی ئه‌مه‌ریکا، کاستاریکا، کرۆڤاسی، فه‌ره‌نسا و ئه‌ڵمانیا بۆ ماوه‌ی 98 خوله‌ک و به‌ڵگه‌فیلمی "سه‌یروسه‌مه‌ره‌کانی ده‌ریا" Wonders of the Sea له ده‌رهێنانی "ژان ـ میشێل کۆستێئۆ" Jean-Michel Cousteau و "ژان ژاکوس مانتێلۆ" Jean-Jacques Mantello له وڵاتانی ئه‌مه‌ریکا و فه‌ره‌نسا بۆ ماوه‌ی 82 خوله‌ک.
چواره‌مین خولی فێستیڤاڵی فیلمی نێوده‌وڵه‌تی "سلێمانی" له لایه‌ن کۆمپانیای سینه‌مایی "مه‌ستی فیلم" به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی "فوئاد جه‌لال"، به سه‌رۆکایه‌تی "مه‌لا به‌ختیار" به‌رپرسی به‌شی پاڵپشتیی فێستیڤاڵ، به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هونه‌ریی "دانه‌ر عومه‌ر فارس" و به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌رنامه‌داڕشتنی خاتوو "لینا ره‌زا" و به نمایش کردنی 134 فیلم له ده‌رهێنه‌ره‌کانی ٧9 وڵاتی جیهان؛ له دوو به‌شی رکابه‌ریی سه‌ره‌کیی "سینه‌مای جیهان" (نێوده‌وڵه‌تی) و به‌شی رکابه‌ریی "سینه‌مای کوردی" (نه‌ته‌وه‌یی) و هه‌روه‌ها سازدانی وۆرکشۆپه‌کانی پیشه‌یی و پسپۆڕانه‌ی سینه‌مایی و کۆڕ و کۆبوونه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی هاوبه‌ش؛ به دروشمی "شێرپه‌نجه‌ی زه‌وی" له 5 هۆڵی "سیتی سینه‌ما"، "سینه‌ما سالم"، هۆڵی "ئه‌منه سووره‌که" و هه‌روه‌ها له ته‌لاری "هونه‌ر" له شاری سلێمانی له هه‌رێمی کوردستان به‌ڕێوه‌چوو.
بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندنی گشتیی فێستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی سلێمانی.