-جه‌ماوه‌ری دڵسۆزی كوردستان...
-هێز و پارت و رێكخراوه‌كانی كوردستان...
به‌داخه‌وه جارێكی دیكه هێرشكرایه‌وه سه‌ر هه‌ولێری پایته‌ختی پێكه‌وه‌ژیان و ئاشتی و برایه‌تی، دوێنێ شه‌و كاتژمێر 9:30ی رێكه‌وتی 8-6-2022 له كارێكی ترسنۆكانه‌دا درۆنێكی بۆمبڕێژكراو له‌سه‌ر رێگه‌ی هه‌ولێر-پیرمام ته‌قییه‌وه، ئه‌م هێرشه‌ی دوێنی جاری یه‌كه‌م نییه گروپه چه‌كداره تیرۆریستییه‌كان به‌هاوكاری وڵاتانی ئه‌قلیمی به‌رده‌وام هه‌ولێر ده‌كه‌نه ئامانج بۆ نانه‌وه‌ی پشێوی و تێكدانی باری ئاسایشی ئه‌م شاره، ئه‌و هه‌وڵه نه‌زۆكانه جارێكی دیكه سه‌لماندی نه‌یاران و دوژمنانمان چاویان به ئه‌زموونی باشووری كوردستان و پێشكه‌وتنه‌كان و برایه‌تی و پێكه‌وه‌ژیانی پێكهاته‌كانی كوردستان هه‌ڵنایه‌ت و هه‌موو كات هه‌وڵی تێكدانی ده‌ده‌ن.
ئێمه له یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستانYNDK به‌توندی سه‌ركۆنه‌ی ئه‌و كرده‌وه تیرۆریستییه ترسنۆكانه‌یه‌ی سه‌ر شاری هه‌ولێر ده‌كه‌ین و پاراستنی ئاسمانی ئه‌و په‌ناگه ئارامه‌ی باشووی كوردستان به ئه‌ركی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و ده‌وڵه‌ته بڕیار به‌ده‌سته‌كانه و حكومه‌تی عێراق ده‌زانین،به‌رپرسی یه‌كه‌میش له دووباره‌بوونه‌وه‌ی ئه‌م كرده‌وانه حكومه‌تی عێراقه، هه‌روه‌ها به پێویستی ده‌زانین هه‌رچی زووه لێكۆڵینه‌وه‌ی جدی به‌هاوكاری تیمی نێوده‌وڵه‌تی بۆ ئه‌م هێرشانه بكرێ و ئه‌نجامده‌رانی ئاشكرا بكرێن و ڕێكاری یاسایی له دژیان بگیرێته‌به‌ر و به سزای خۆیان بگه‌ن و سنوورێك بۆ ئه‌و په‌لامارانه له دژی هه‌ولێر و باشووری كوردستان دابنرێت، هیوای چاكبوونه‌وه‌ی به‌په‌له بۆ برینداره‌كانی هێرشی دوێنی شه‌و ده‌خوازین و داوا له پێكهاته‌كان و لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان ده‌كه‌ین له‌هه‌موو كات زیاتر یه‌كگرتوو هاوهه‌ڵوێست بن بۆ به‌ره‌وپێشبردن و پاراستنی كوردستان و ئه‌زموونه‌كه‌ی.
مه‌كته‌بی سیاسی
یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستان YNDK
9/6/2022
هه‌ولێر- باشووری كوردستان