سەرۆک مەسعود بارزانى سوپاسنامەیەک ئاراستەى سکرتێرى گشتیى YNDK دەکات

میدیا - هەولێر:
سەرۆک مەسعود بارزانى رێبەرى بزاڤى رزگاریخوازى نیشتمانى کوردستان ، لە وەڵامى پەیامى پیرۆزبایى سکرتێرى گشتیى YNDK بەبۆنەى ١٦ى ئاب ساڵڕۆژى دامەزراندنى پارتى دیموکراتى کوردستان بۆ جەنابیان، سوپاسنامەیەکى ئاراستەى غەفوور مەخمورى سکرتێرى گشتیى یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان YNDK کردووە، ئەمەش دەقى سوپاسنامەکەیە :
بەناوى خوداى بەخشندە و میهرەبان
بەڕێز کاک غەفوور مەخموورى سکرتێرى گشتیى یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان
سڵاوێکى گەرم ...
بەپێزانینێکى زۆرەوە پەیامى پیرۆزبایى بەڕێزتان بە دەستمان گەیشت کە بە بۆنەى یادى حەفتاو حەفت ساڵەى دامەزراندنى پارتى دیموکراتى کوردستان ئاراستەى ئێمەتان کردبوو، زۆر سوپاستان دەکەم. لەو بۆنەیەدا هیواى سەقامگیرى و تەبایى و ئارامى بۆ خەڵکى خۆشەویستى کوردستان وئومێدى سەرکەوتن بۆ ئێوە دەخوازم.
لەگەڵ رێزمدا.
مسعود بارزانى
17ى ئابى 2023