نووسینی: شاخه‌وان خالید
پۆستی دادوه‌ری و سه‌رۆكایه‌تی دادگا یه‌كێكه له پۆسته هه‌ره گرنگ و هه‌ستیار و كاریگه‌ره‌كان، ئه‌و كه‌سه‌ی ئه‌و پۆسته وه‌رده‌گرێ جگه له خوێندن و شه‌ونخوونی و ماندووبوون ده‌بێ شیاوی ئه‌و پۆسته بێ له ڕووی دین و ره‌وشت و راستگۆیی و پاكی و بوێری و زانیاری یاسایی بۆ به‌دیهێنانی یه‌كسانی و دادپه‌روه‌ری له دادگاكان.
دوای مشتومڕێكی زۆر له‌سه‌ر ئه‌و پۆسته ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری به‌رێز دادوه‌ر فاخر صابر بایزی دیاری كرد بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆكایه‌تی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی ناوچه‌ی هه‌ولێر، هه‌ڵبژاردنه‌كه‌شی جێگه‌ی ده‌ستخۆشییه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه‌سی شیاو بۆ شوێنی شیاوه و دڵنیام ئه‌م دادوه‌ره به‌ڕێزه وه‌كو كه‌سانی دیكه كاری بۆ وه‌رگرتن و به‌ده‌ستهێنانی ئه‌و پۆسته نه‌كردووه، به‌تایبه‌ت دادوه‌ری پێش ئه‌و به‌رێز دادوه‌ر برایم اسماعیل خۆشناو زۆر ئیداری و لێزانه كاره‌كانی سه‌رۆكایه‌تی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی ناوچه‌ی هه‌ولێری راده‌په‌ڕاند و دژایه‌تی گه‌نده‌ڵی ده‌كرد و له‌ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی زۆر ده‌ستكه‌وتی گه‌وره‌ی بۆ دادگا تۆماركرد و كاری وه‌زیفیش هه‌روایه هه‌ریه‌كه و كاری ئه‌وه‌ی پێش خۆی درێژه پێده‌دات، به‌حوكمی ئه‌وه‌ی زۆر له‌مێژه دادوه‌ری به‌رێز فاخر صابر بایز ده‌ناسم و كارم له‌گه‌ڵی كردووه، كه‌سێكه به‌مانای وشه شیاوه بۆ ئه‌و پۆسته، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دادوه‌رێكه له بواری یاسایی هه‌موو زانیارییه‌كی لایه و به شیاوی و سه‌ركه‌وتوویی و شه‌ونخوونی خۆی هه‌موو پۆست و پله‌كانی بڕی تا گه‌یشته پۆستی سه‌رۆكایه‌تیكردنی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی ناوچه‌ی هه‌ولێر.
ئه‌و دادوه‌ره هیچ كات له‌دوای پۆست و پایه نه‌بووه، به‌ڵكو پۆست هه‌موو كات به‌دوای گه‌ڕاوه و هێناویه‌تی بۆ به‌رپرسیارییه‌تی تاكو بتوانێ ئه‌و ئه‌ركه قورسه بخاته سه‌ر شانی و ببێته هۆكاری یه‌ككردن و كۆكردنه‌وه‌ی خێزانی دادوه‌ری له سنووری هه‌ولێر و كوردستان به‌گشتی بۆ ئه‌وه‌ی دادگاكان بكه‌ینه‌وه ئه‌و په‌نجه‌ره جوان و هه‌ستیاره‌ی مافخوراو و داواكاران بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی كه‌یس و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی مافه‌كانیان.
له‌هه‌ره سیفه جوانه‌كانی ئه‌و دادوه‌ره خواناس و ره‌وشت به‌رز و راستگۆ و یه‌كسان و خزمه‌تكار و زۆر جدییه له‌كاره‌كانی له رووی یاسایی كه‌س ناناسی تا جیاوازی له‌نێوانیان بكات و هه‌موو كات كاری بۆ به‌دیهێنانی دادپه‌روه‌ری و یه‌كسانی كردووه، له‌هه‌مووشی گرنگتر هیچ كات كاریگه‌ری له‌سه‌ر نه‌بووه و له‌و كاته‌ی دادوه‌ر بووه له‌دادگاكان و بڕیاره‌كانی یه‌كلاكه‌ره‌وه و یه‌كێك بووه له‌و كه‌سانه‌ی به‌شێوازی ئه‌لیكترۆنیكردنی نووسین و بڕیاره‌كان و تایپ و كۆمپیوته‌ر و هه‌موو كات شێوازی نوێ و ته‌كنیكی زیره‌كانه‌ی هه‌بووه له كاركردنی له‌زۆرێك له‌و دادگایانه‌ی كاری كردووه جێ په‌نجه‌ی له‌به‌ره‌و پێشبردنی كاره‌كان و رێكخستنه‌وه‌ی ئه‌و شوێنه به‌شێوازی سه‌رده‌میانه و پێشكه‌وتنانه هه‌بووه و ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵی كاریان كردووه پێیان خۆش نه‌بووه جێیان بێلێ، ئه‌وه جگه له‌وه‌ی كه‌سێكی زۆر ساده‌یه و له‌كاركردنی نازانی ماندوو ببێ و بێ جیاوازی سه‌یری لایه‌نه‌كانی داوای دادگاكانی ده‌كرد و سیفه‌ت جوان و پاكه وه‌كو هه‌ندێ دكتۆری ره‌وشت به‌رز كاتێ پشكنین بۆ نه‌خۆش ده‌كات به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر ئافره‌ت بێ كه‌سی سێیه‌م له‌گه‌ڵ خۆی داده‌نێ تا نه‌خۆشه‌كه هه‌ست بهحهرهج نه‌كات و ئه‌وه‌م له حاكم فاخر ده‌بینی زۆر جار یه‌كێك له‌وانه‌ی له‌گه‌ڵی بوون له ژووره‌وه دایده‌نان تا ئه‌وه‌ی سه‌ردانی ده‌كرد تووشی ئه‌و حاله‌ته نه‌بێ.
له‌بیرمه حاكم فاخر ئه‌و كاته‌ی گواسترایه‌وه سه‌رۆكایه‌تی دادگای تاوانی هه‌ولێر/1 وه‌كو ئه‌ندامی ده‌سته چه‌پ ده‌ست به‌كاربوو، ئه‌و كاته بڕیاره‌كانی ئه‌م دادگایه به‌ده‌ست ده‌نووسرایه‌وه بووه هۆكاری ئه‌وه‌ی هه‌ر خۆی بریاره‌كانی به‌كۆمپیوته‌ر ده‌نووسی و شێخی دادوه‌ران به‌رێز دادوه‌ر عه‌بدولباست عه‌بدوڵڵا فه‌رهادی هه‌موو پاڵپشتییه‌كی كرد بۆ ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی و له‌گه‌ڵ زۆر به‌رێز دادوه‌ر شوان حبیب صالح و به‌هاوكاری لێكۆله‌ری دادوه‌ری و فه‌رمانبه‌رانی خامه‌ی سه‌رۆكایه‌تی دادگای تاوانی هه‌ولێر/1 كاره‌كانی دادگا گه‌یشته لوتكه‌ی داهێنان و دادگه‌ری و دادپه‌روه‌ری و له‌كاتی ئێستاشدا ئه‌ندامه به‌ڕێزه‌كانی دادگای تاوانی هه‌ولێر/1 درێژه پێده‌ری ئه‌و هه‌نگاوه جوانانه‌ن و به‌رده‌وامن له‌به‌ره‌و پێشبردنی دادگای تاوانی هه‌ولێر/1، هه‌ر ئه‌مساڵ له‌گه‌ڵ حاكم فاخر هه‌موو بڕیاره‌كانی دادگای تاوانمان له په‌رتووكێك كۆكردووه و كتێبخانه‌ی یاساییمان پێ ده‌وڵه‌مه‌ند كرد و سوودی بۆ یاساناس و مافپه‌روه‌ر و پارێزه‌ران هه‌بوو.
حاكم فاخر هه‌ر له‌به‌ر زیره‌كی و سیفه‌ته جوان و شێواز نوێی كار و باكگراونده یاساییه‌كه‌ی، وایكردبوو زۆربه‌ی خێزانی دادوه‌ری له دادوه‌ر و داواكاری گشتی و پارێزه‌ر و مافپه‌ره‌ر و لێكۆله‌ره‌وه‌ی دادوه‌ری كارمه‌ند و فه‌رمانبه‌رانی دادگاكان خۆشیان ده‌ویست و حه‌زیان ده‌كرد كاری له‌گه‌ڵدا بكه‌ن، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی به‌رده‌وام بوو له نووسین و توێژینه‌وه‌كانی به‌هۆیه‌وه پله‌ی ماسته‌ری له‌بواری یاسایی به‌ده‌ستهێناو ئێستاش هه‌ر به‌رده‌وامه له‌نوسین و توێژینه‌وه به‌نرخه‌كانی له رووی یاسایی.
دادوه‌ری به‌ڕێز فاخر صابر بایز كه‌سێك له گه‌وهه‌ر له شوێنێكی هه‌ستیاری وه‌كو پۆستی سه‌رۆكایه‌تی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی ناوچه‌ی هه‌ولێر دانراوه كه كوڕی ئه‌و شاره‌یه و یه‌كێكه لهرۆله دڵسۆز و ئازا‌و بوێر و پاك و خه‌مخۆره‌كانی شاری هه‌ولێر و دادگاكان به‌گشتی، بۆیه ده‌كرێ هیچ لایه‌نێك ده‌ست له كاروباری وه‌رنه‌دات و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری به‌هه‌موو توێژه‌كانیه‌وه ببنه پاڵپشتێكی چاك بۆ ئه‌وه‌ی له‌كاره‌كانی سه‌ركه‌وتوو بێت و دڵنیام ده‌توانێ ئاڕاسته‌ی دادگا به‌ئاقارێكی باشتری دادپه‌روه‌ری و ته‌كنۆكرات و پێشكه‌وتنخوازانه ببات، تا سه‌رۆكایه‌تی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی ناوچه‌ی هه‌ولیر كێبركێی هه‌موو دادگاكانی كوردستان و ناوچه‌كه و جیهان بكات له ڕووی به‌دیهێنانی دادپه‌روه‌ری و ئه‌و پۆسته‌ت پیرۆز بێت و هه‌میشه سه‌ركه‌توو بیت.
*هه‌ر ئه‌كاونت و ماڵپه‌ڕ و كه‌ناڵێك ده‌توانێ ئه‌و وتاره‌م ببات و لای خۆی بڵاوی بكاته‌وه.