مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستان YNDK له‌هۆڵی پێشه‌وا له شاری هه‌ولێر، به‌شداری چله‌ی ماته‌مینی تێكۆشه‌ر هاوڕێ كه‌ریم ئه‌حمه‌د سكرتێری پێشووی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی حزبی شیوعی كوردستان ده‌كات.
ئێواره‌ی رۆژی 23-8-2022 د.شاخه‌وان خالید كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی YNDK به ئاماده‌بوونی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان و پارێزگاری هه‌ولێر و سكرتێر و نوێنه‌ری ژماره‌یه‌ك حزب و لایه‌ن و كه‌سایه‌تی و نوێنه‌رانی لایه‌نه حكومیی و كه‌سوكار و خانه‌واده و هاوسه‌نگه‌ر و هاوڕێیانی، به‌شداری له چله‌ی ماته‌مینی هاوڕێ كه‌ریم ئه‌حمه‌د كرد.
له‌و رێوره‌سمه‌دا كه به چه‌ند ساتێك وه‌ستان بۆ گیانی پاكی شه‌هیدان ده‌ستی پێكرد، وتاری به‌خێرهاتن و وتاری حزبی شیوعی كوردستان و چه‌په‌كان و پارێزگار و ژماره‌یه‌ك وتار و بروسكه خوێندرانه‌وه، پاشان فیلمێكی دیكۆمێنتكاری له‌سه‌ر ژیانی مامۆستا كه‌ریم ئه‌حمه‌د پیشكه‌ش به ئاماده‌بووان كرا.
شاندی YNDK جارێكی دیكه پرسه و سه‌ره‌خۆشیان له حزبی شیوعی كوردستان و هاوڕێیان و بنه‌ماڵه‌ی خواڵێخۆشبوو كرده‌وه.