میدیا - هۆله‌ندا
رێكه‌وتی 20-10-2019 بە دەستپێشخەریی هه‌ڤكاری پارته كوردستانییه‌كان له‌هۆله‌ندا كۆبوونه‌وه‌یه‌ك بۆ پشتگیری له‌رۆژئاوای كوردستان و نیشاندانی ناڕەزایی لەبەرامبەر هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بۆسەر رۆژئاوای كوردستان سازكرا.
ئامانجی كۆبوونه‌وه‌كه، نیشاندانی ناڕەزایی بوو لەبەرامبەر هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بۆ سه‌ر رۆژئاوای وڵات و پشتیوانییکردنی بەرخۆدانی رۆژئاوی كوردستان بوو.
هەر لەو چالاکییەدا مامۆستا فخرالدین زیاره‌تی نوێنه‌ری یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستان YNDK له ئه‌وروپا به‌شداری كۆبوونه‌وه‌كه بوو، مامۆستا فخرالدین زیاره‌تی تایبه‌ت بۆ میدیا وتی: دیسانەوە بەبەرچاوی وڵاتانی دونیا و كۆمەڵگای نێودەوڵەتی كۆمه‌ڵكوژی كورد دووبارەدەبێتەوە، زەرەرمەندی یەكەم و كۆتایی لەو هێرشە نارەواییەی دەكرێتە سەریان لەلایەن دەوڵەتی توركیاوە، كورد و گەلانی ڕۆژئاوای كوردستانە ،.
هه‌روه‌ها وتی :"ئەم هێرش و سیاسەتە داگیرکارییە خزمەت بە تیرۆریستان و توندڕەوان دەكات و مەترسیی سەرهەڵدانەوەی گروپی تیرۆرستی داعش زیاتر دەکات، هەروەها دژی بە بنەماكانی مافی مرۆڤ و پەیماننامە نێودەوڵەتییەکانە، ئەمە لە كاتێكدا تێكرای رای گشتی و (un)و هەموو جیهانداكۆكی لە پاراستنی مافی مرۆڤ و رێزگرتن لە سەروەری خاكی وڵاتان دەكرێت".