Print this page

مه‌كته‌بی سیاسی YNDKساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموكراتی كوردستانPDK پیرۆز دەكات

آب/أغسطس 15, 2022

میدیا - هەولێر

مه‌كته‌بی سیاسی یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان YNDKبەبۆنەى (76)ه‌مین ساڵیادى دامەزراندنی پارتی دیموكراتی كوردستانPDK په‌یامی پیرۆزباییان ئاڕاسته‌ ده‌كات، له‌ په‌یامه‌كه‌ هیواى سەرکەوتن و پێشڤەچوونى زیاتری له‌كاره‌كانیان بۆ خواستن.

 

ده‌قی په‌یامی پیرۆزباییه‌كه‌:

بەڕێز مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان  PDK

بابەت/ پەیــامی پیرۆزبــایی

سڵاوی سەرخۆبوون‌و ئازادی...

بەبۆنەی (76)ەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان PDK ، بەناوی خۆمان‌و تەواوی ئەندام‌و دۆست ولایەنگرانی یەكێتیمان YNDK جوانترین پیرۆزبایی ئاراستەی ئێوەو سەرجەم ئەندام و لایەنگرانتان دەكەین.

بەڕێزان / پارتی دیموكراتی كوردستان لە گۆڕەپانی سیاسی كوردستان وەك پێویستییەكی مێژوویی و سیاسی هاتە دامەزراندن و بەدرێژایی تەمەنی پڕ خەبات و سەروەری بێوچان لە خەبات‌و بەرخۆداندایە و توانیویەتی رێبەرایەتی چەندین شۆڕش و راپه‌ڕینی نەتەوەكەمان لەكوردستاندا بكات، لەهەمان كاتدا توانیویەتی بەشداری بزاڤی كوردایەتی و سیاسی لە هەموو بەشەكانی كوردستان بكات و فاكتەری سەرەكی و كاریگەر بووە بۆ پێكەوە ژیان ‌و پاراستنی یەكریزی جەماوەر و  هێز و لایەنە ساسییەكانی كوردستان، لەم قۆناغە هەستیارەی ئەمڕۆش كە كوردستان و عێراق و ناوچەكە پێیدا تێپەڕ دەبێت لە هەموو كات زیاتر پێویستیمان به‌ یەكریزیی ‌و یەك گوتاری سیاسی هەیە، بۆ ئەوەی بەهەموو لایەكمان بتوانین كێشە و قەیرانەكان چارەسەر بكەین و  بەرەنگاری هێرشە ناڕەواكانی دوژمنان و داگیركەران ببینەوە. 

لەم بۆنەیەتاندا جارێكی تر جەخت دەكەینەوە سەر زیاتر توندوتۆڵكردنی پەیوەندی نێوانمان لە پێناو زیاتر خزمەتكردنی جەماوەری كوردستان و پاراستنی دەستكەوتەكانمان كەبەری رەنجی خەبات و تێكۆشانی جەماوەر و پێشمەرگە و خوێنی شەهیدانمانە.

 

هەر سەركەوتوو بن .... لەگەڵ رێزماندا.

 

 

                      مەكتەبی سیاسی

یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK

16-8-2022

هه‌ولێر- باشووری كوردستان