میدیا – فرۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ شه‌ممه رێكه‌وتی 30-7-2022 مه‌كته‌بی سیاسیYNDK به‌شدارى له ڕێوڕه‌سمى پێشوازيكردن له گه‌ڕاندنه‌وه‌ى ڕووفاتى سه‌د ئه‌نفالكراوى بارزانيدا ده‌كات، كه له فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تيى هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو.
له ڕێوڕه‌سمه‌كه‌دا سه‌رۆك مسعود بارزانی و نوێنه‌رى سكرتێرى گشتيى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان، سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان، جێگرانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كورستان، جێگرى سه‌رۆك وه‌زيرانى هه‌رێمى كوردستان، نوێنه‌رى سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق، جێگرى سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق و ژماره‌يه‌ك له به‌رپرسانى باڵاى هه‌رێمى كوردستان و عێراق و نوێنه‌رانى لايه‌نه سياسييه‌كان و پێكهاته‌كان و نوێنه‌رانى وڵاتان و ديپلۆماتكاران ئاماده‌ى بوون، وتارى هه‌ر يه‌ك له سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانى، نوێنه‌رى سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق، وه‌زيرى كاروبارى شه‌هيدان و ئه‌نفالكراوانى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و نوێنه‌رى تايبه‌تى سكرتێرى گشتيى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان له عێراق، پێشكه‌شكران.
دواتر فيلمێكى به‌ڵگه‌نامه‌يى ده‌رباره‌ى ئه‌نفالكردنى هه‌شت هه‌زار مێردمنداڵ و گه‌نج و ئافره‌ت و پياوى بارزانى نمايش كرا كه سى و نۆ ساڵ به‌ر له‌ئه‌مرۆ له هاوينى ساڵى 1983 له‌سه‌ر ده‌ستى ڕ‌ژێمى ئه‌وساى عێراق ئه‌نجام درا، ئينجا تاجه‌گوڵينه‌ى به‌شدارانى ڕێوڕه‌سمه‌كه له‌سه‌ر ڕووفاته‌كان دانران.
جێگه‌ی ئاماژه پێكردنه د.شاخه‌وان خالید كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستانYNDK، به‌شدار‌ی رێوره‌سمه‌كه بوو، بڕيار وايه سبه‌ى يه‌كشه‌ممه 31-7-2022 ڕوفاتى ئه‌و سه‌د ئه‌نفالكراوه بارزانييه له ڕێوڕه‌سمێكى ديكه‌دا له مۆنۆمێنتى ئه‌نفالكراوه بارزانييه‌كان له ناوچه‌ى بارزان به خاك بسپێردرێن.