میدیا – عه‌نكاوه
مەكتەبی سیاسیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستانYNDK، سه‌ردانی پارتی ئه‌نجوومه‌نی نه‌ته‌وه‌یی كهلدان له عه‌نكاوه ده‌كات، وێڕای پیرۆزبایی به‌ستن و سه‌ركه‌وتنی كۆنگره‌ی پارتی ئه‌نجوومه‌نی نه‌ته‌وه‌یی كهلدان، گفتوگۆ ده‌رباره‌ی بارودۆخی سیاسی كوردستان و عێراق و ناوچەكە كرا.
رۆژی پێنج شه‌ممه رێكەوتی 7/7/2022، شاندێكی مەكتەبی سیاسی YNDK كه پێكهاتبوو له هەڤاڵان ( د.شاخەوان خالید كارگێڕی مەكتەبی سیاسی و جه‌لال سمایل كارگێڕی مه‌كته‌بی ناوه‌ندی په‌یوه‌ندییه‌كان و محمد تاهیر ئه‌ندامی مه‌كته‌بی ناوه‌ندی په‌یوه‌ندییه‌كان) سه‌ردانی پارتی ئه‌نجوومه‌نی نه‌ته‌وه‌یی كهلدان ده‌كه‌ن، له‌لایه‌ن به‌ڕێزان( جنان جبار بویا سه‌رۆكی پارت و سه‌ركردایه‌تی و ژماره‌یه‌ك له‌ئه‌ندامانی پارته‌كه) پێشوازیكران، له دانیشتنه‌كه‌دا شاندی YNDK پیرۆزبایی به‌ستن و سه‌ركه‌وتنی (كۆنگره‌ی دامه‌زراندن) و هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك وئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی پارته‌كه‌ی لێ‌كردن و له‌به‌رامبه‌ردا سه‌رۆكی پارتی ئه‌نجوومه‌نی نه‌ته‌وه‌یی كهلدان سوپاسی شاندی YNDKكرد له به‌رامبه‌ر سه‌ردانی و ئاڕاسته كردنی په‌یامی پیرۆزباییان، ئه‌مه‌و له دانیشتنه‌كه‌دا گفتوگۆ لە باره‌ی رەوشی سیاسی كوردستان و عێراق و ناوچەكه كرا‌و جەختكرایەوە سەر یەكڕیزی و یەكدەنگی گوتاری سیاسی سه‌رجه‌م پێكهاته و لایەنە سیاسییەكان كوردستان.
لەدوا تەوەری دیدارەكەشدا باس لە پتەوكردنی پەیوەندی برایانەی نێوان هەردوولا و تەواوی هێزو لایەنە سیاسییەكان كرا.