Print this page

مەكتەبی سیاسی YNDK سه‌ردانی حزبی شیوعی كوردستان دەكات

حزيران/يونيو 30, 2022

میدیا - هەولێر

مەكتەبی سیاسیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK به‌مه‌به‌ستی پیرۆزبایی سه‌ردانی حزبی شیوعی كوردستان ده‌كات.

رۆژی پێنجشه‌ممه‌ رێكەوتی 30/6/2021، شاندێكی مەكتەبی سیاسی YNDK  كه‌ پێكهاتبوو له‌ هه‌ڤاڵان( د. شاخه‌وان خالید كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی و جه‌لال سمایل سلێمان كارگێڕی مه‌كته‌بی ناوه‌ندی په‌یوه‌ندییه‌كان و ئه‌رسه‌لان سابیر عبدالله و محمد تاهیر ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی په‌یوه‌ندییه‌كان)، به‌‌بۆنه‌ی (29)ساڵه‌ی راگه‌یاندنی حزبی شیوعی كوردستان له‌ مێژووی خه‌باتی (88) ساڵه‌ی دامه‌زراندنیان، سه‌ردانیكردن و پێشوازیكران له‌ لایه‌ن ( د.كاوه‌ محمود سكرتێری حزبی شیوعی و ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ردایه‌تی حزبی شیوعی كوردستان)، وێڕای پیرۆزبایی له‌حزبی شیوعی كوردستان  باس له‌ كێشەكانی نێوان حكومەتی كوردستان و عێراق كراو، جەختكرایەوە سەر یەكڕیزی و یەكدەنگی و یەكگوتاری سیاسی تەواوی لایەنە سیاسییەكان كوردستان و سەر لە نوێ‌ رێكخستنەوەی نێوماڵی كوردستان له ‌پێناو به‌دیهێنانی ته‌واوی مافه‌كانی گه‌لی كوردستان و پاراستنی ئه‌زموونه‌كه‌ی.

لەدوا تەوەردا‌ جه‌ختكرایه‌وه‌ سه‌ زیاتر پتەوكردنی پەیوەندی برایانەی نێوان هەردوولا.