میدیا- هه‌ولێر
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ رێكخراوی UNDP وۆركشۆپێكیان له‌سه‌ر دیاریكردنی رۆڵی پارته‌ سیاسییه‌كان بۆ جێبه‌جێكردنی ستراتیژی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی له‌ هه‌رێمی كوردستان به‌ به‌شداری نوێنەری ژماره‌یه‌ك پارتی سیاسی و پسپۆرانی بواری رووبه‌ڕووبوبونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی سازكرد.
رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ رێكه‌وتی 19-6-2022 ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ رێكخراوی UNDP وۆركشۆپێكیان له‌سه‌ر دیاریكردنی رۆڵی پارته‌ سیاسییه‌كان بۆ رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی له‌هه‌رێمی كوردستان له‌ هۆتێل دیڤان له‌شاری هه‌ولێر رێكخست و شاخه‌وان خالید كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستانYNDK له‌ وۆركشۆپه‌كه‌ به‌شدار بوو.
له‌وته‌یه‌كیدا شاخه‌وان خالید كارگێری مه‌كته‌بی سیاسیYNDK له‌ وۆكشۆپه‌كه‌ وتی: گه‌نده‌ڵی به‌كارهێنانی موڵك Ùˆ سامانی ده‌وڵه‌ته‌ بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی تایبه‌تی  تاكه‌كه‌سی Ùˆ ØØ²Ø¨ÛŒØŒ دیارده‌ی گه‌نده‌ڵی، دیارده‌یه‌كی به‌ربڵاوه‌ Ùˆ زۆربه‌ی زۆری گه‌لانی جیهان به‌ ده‌ستییه‌وه‌ ده‌ناڵێنن، كاردانه‌وه‌ی خراپی بۆ سه‌ر باری ئابووری وڵات هه‌یه‌. به‌ داخه‌وه‌ ئه‌مڕۆ له‌ كوردستانیش ئه‌م دیارده‌یه‌ به‌ زه‌قی ده‌بینرێت، بۆیه‌ پێویسته‌ به‌هه‌موو لایه‌كمان ده‌سه‌ڵاتداران Ùˆ پارته‌ سیاسییه‌كان Ùˆ هه‌موو چین Ùˆ توێژێك Ùˆ  تاكێك به‌ به‌رنامه‌یه‌كی داڕێژراو رووبه‌رووی گه‌نده‌ڵی ببینه‌وه‌ Ùˆ گه‌ندڵكاران راپێچی دادگا بكه‌ین Ùˆ سزای خۆیان وه‌ربگرن، نابێ هیچ كه‌س Ùˆ ØØ²Ø¨ÛŽÙƒ گه‌نده‌ڵكاران له‌ژێر سێبه‌ریان بشارنه‌وه‌ Ùˆ ده‌بێ بوێر بین به‌رامبه‌ر گه‌نده‌ڵكاران له‌هه‌ر ئاستێكدا بن ده‌بێ دادگایی بكرێن Ùˆ ڵاتیان Ù„ÛŽ پاك بكرێته‌وه‌.