میدیا- هه‌ولێر
مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموکراتی کوردستان YNDK سه‌ردانی حزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران له هه‌ولێر ده‌كات، له‌دانشتنێكدا باس له ره‌وشی سیاسی كوردستان و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و جیهان كرا.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه رێكه‌وتی 25/4/2022 شاندێكی مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموکراتی کوردستان YNDK كه‌پێكهاتبوو له هه‌ڤاڵان (د.شاخه‌وان خالید كارگێری مه‌كته‌بی سیاسی و فاخر نانه‌كه‌لی و جه‌لال سمایل كارگێڕانی مه‌كته‌بی ناوه‌ندی په‌یوه‌ندییه‌كان و محه‌مه‌د تاهیر ئه‌ندامی په‌یوه‌ندییه‌كان) سه‌ردانی حزبی دێموكراتی كوردستانی ئێرانیان كرد و پێشوازیكران له‌لایه‌ن به‌ڕێزان (محه‌مه‌د سالح قادری به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه كوردستانییه‌كان و ژیلوان ره‌حمانی و هاوڕێ جلال و هاوڕێ دانا كادرانی په‌یوه‌ندییه‌كان ) له‌دانیشتنێكه باس له‌ره‌وشی سیاسی كوردستان و ناوچه‌كه و جیهان كرا، هه‌روه‌ها جه‌ختكرایه‌وه سه‌ر یه‌كریزی و ته‌بایی سه‌رجه‌م هێزو لایه‌نه‌كان بۆ به‌ده‌ستهێنانی ته‌واوی مافه‌كانی گه‌لی كوردستان ، هه‌روه‌ها باس له هه‌ڵوێستی كوردانه‌ی جه‌ماوه‌ری رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و یه‌كگرتوویی هاوهه‌ڵوێستی حیزبه‌كان له‌پێناو به‌ده‌ستهێنانی مافه‌كانی نه‌ته‌وه‌كه‌مان كرا.
له ته‌وه‌ری کۆتاییدا باس له‌زیاتر توندوتۆلكردنی په‌یوه‌ندی هه‌ردوولاو سه‌رجه‌م حزب و لایه‌نه‌كانی هه‌موو به‌شه‌كانی كوردستان له‌پێناو به‌ده‌ستهێنانی مافه‌كانی گه‌لی كوردستان و سه‌ربه‌خۆیی خاكه‌كه‌ی كرا.