میدیا- هه‌ولێر
رۆمیۆ هەکاری سەرۆکی لیژنەی کاروباری کۆمەڵایەتی و داکۆکی لە مافی مرۆڤ له لێداوانێكی بۆ ئاژانسی هه‌واڵی میدیا، رایگه‌یاند ده‌بێ مشوری زیاتر له ره‌وشی خانه‌نشینان بكرێ، له‌م رووه‌وه پێویسته هه‌موو هاوكاری و ئاسانكارییه‌ك بۆ خانه‌نشینان بكرێ بۆ وه‌رگرتنی مووچه‌كانیان و چیتر نابێ بێ رێزی به‌شكۆی خانه‌نشیان بكرێ.
ئه‌مڕۆ 22-4-2022 رۆمیۆ هەکاری ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان و سەرۆکی لیژنەی کاروباری کۆمەڵایەتی و داکۆکی لە مافی مرۆڤ جارێكی دیكه وه‌كو لیژنه‌كه له په‌رله‌مانی كوردستان به‌رگری له خانه‌نشینانی كوردستان و به‌تایبه‌ت خانه‌نشینانی پارێزگای سلێمانی ده‌كات و له باره‌یه‌وه له لێداونێكی بۆ ئاژانسی هه‌واڵی میدیا راگه‌یاند: سەبارەت بە دووبارە بوونەوەی ئەو دۆخە نەخوازراو بێ رێزیکردنەی بەرامبەر خانەنشینانی ئازیزی ولاتەکەمان دەکرێت لە بەرێوەبەرایەتیەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی لە کاتی مووچە وەرگرتندا ده‌بێ هه‌ڵوه‌سته‌ی له‌سه‌ر بكرێ و نیگەرانی خۆمان دەردەبرین و ئەم بێ رێزیکردنە بەشکۆی خانەنشینان دەبێت کۆتایی پێ بهێنرێت و ئاستێک بۆ ئەم کەمتەرخەمیانە دابنرێت.
له درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌ی هه‌كاری وتی: لەم رووەوە ئێمە وەکو لیژنەی کاروباری کۆمەڵایەتی و داکۆکی لە مافی مرۆڤ لە پەرلەمانی کورردستان لیژنەی لاوەکی پێکدەهێنین بۆ بەدواداچون و رێکاری پەرلەمانی پێویست دەگرینە بەر بۆ چارەسەرکردنی ئەم شێوازە نارێکەی له دابەشکردنی مووچەی خانەنشینان هه‌یه ئه‌وه‌ش بۆ پاراستنی شکۆی هه‌موو خانه‌نشینانه و ده‌مانه‌وێ به‌شێوازێكی رێك‌وپێك ئاسان خانه‌نشینه‌كانیان پێبدرێت.
ئه‌م هه‌ڵویست و رێكاره په‌رله‌مانییه‌ی سەرۆکی لیژنەی کاروباری کۆمەڵایەتی و داکۆکی لە مافی مرۆڤ دوای ئه‌وه دێت، كه‌ژماره‌یه‌ك خانه‌نشین له‌كاتی وه‌رگرتنی مووچه‌كانیان له‌سنووری پارێزگای سلێمانی گیانیان له‌ده‌ستدا و گله‌یی و گازانده‌ی خانه‌نشینان له‌م باره‌یه‌وه ته‌واو نابێ به‌رده‌وام داوا له لایه‌نی په‌یوه‌ندار ده‌كه‌ن شێوازێكی رێك و ئاسان بۆ وه‌رگرتنی خانه‌نشینه‌كانیان په‌یڕه‌و بكری تا كاره‌ساتی له‌م جۆره چه‌ند باره نه‌بێته‌وه.
من پێم وایه پاراستنی مافه‌كانی ته‌واوی پێكهاته‌كان واتا ده‌وڵه‌مه‌ندبوونی كه‌لتور و پێكه‌وه ژیان و له هه‌موو روێكه‌وه واتا به‌رقه‌رابوونی ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و فه‌رهه‌نگی . ئه‌و به‌شداربوونه‌ی پێكهاته‌كان له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به دڵنیاییه‌وه خزمه‌ت به پێكه‌وه ژیان و ته‌واوی ئه‌زموونه سیاسییه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌گه‌یه‌نێت .
روونیشیكرده‌وه ، پێم وایه هه‌موومان پابه‌ندین به روحێكی نیشتیمانییانه خزمه‌ت به‌و گه‌ل و نیشتیمانه‌و ئه‌و قه‌واره‌یه بكه‌ین نه‌بوونی سه‌قامگیری سیاسی ، بوونی كێشه له گه‌ڵ به‌غدا و وڵاتانی ئیقلیمی ، هۆكاره بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تی سیاسی نه‌توانێت هه‌موو پێكهاته‌كان وه‌ك پێویست كۆبكاته‌وه وهاووڵاتی به یه‌ك چاو سه‌یری ئه‌و پێشهاتانه نه‌كات .
هۆكاری دیكه‌ش نه‌بوونی یه‌كریزی له نێوان حزبه سیاسییه‌كان ، هه‌تا ئه‌وانه‌ی به‌شدارن له كاری سیاسی و حكومه‌ت ، ئه‌وانیش لێره‌و له‌وێ كێشه دروست ده‌كه‌ن . نه‌ته‌وه‌كان و پێكهاته‌كان پێش كورد ویستی ئه‌وه‌یان هه‌یه ده‌ستوورێك هه‌بێت و ماف و ئازادیه‌كان دیاری بكرێت پێشمه‌رگه به به كردار توانی به‌رگری له پێكهاته‌كان بكات جگه له به‌رگری كردن له خه‌لكی كورد ، كریستیانه‌كان ، زۆر جار ده‌گه‌رێنه‌وه هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌تی له ناوچه‌كانی دیكه‌ی ناو عێراق به‌تایبه‌تی له ده‌شتی نه‌ینه‌وا چونكه ئه‌و مامه‌ڵه‌یه‌ی كه ده‌كرێن له ده‌ه‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان وه‌كو پێویست نییه به‌رامبه‌ر به كریستیانه‌كان .