Print this page

یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان YNDK له‌رێوڕه‌سمێكی نه‌ته‌وه‌ییدا يادى بیست و حەوته‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی دەکاتەوە

آذار/مارس 19, 2022
میدیا - هه‌ولێر:
سەرلەبەیانى ڕۆژى شەممە؛ YNDK له‌باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی خۆیدا له‌شاری هه‌ولێر، بە ئامادەبوونى سکرتێرى گشتى و ئەندامانى مەکتەبى سیاسى و کۆمیتەى سەرکردایەتى و ئەندام و لایەنگرانى و به‌ به‌شداری و ژماره‌یه‌كی زۆر له ‌جه‌ماوه‌ر و نوێنەرانى حیزب و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و كه‌سایه‌تی و راگه‌یاندكاران و ده‌زگاكانی راگه‌یاندن رێوڕه‌سمی نه‌ته‌وه‌یی بیست و حەوته‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی ىYNDK به‌ڕێوبرد.
ڕۆژى شەممە؛ رێکەوتى ١٩ / ٣ / ٢٠٢٢ له‌كاتژمێر ٩:٣٠ ی بەیانى تاوه‌كو کاتژمێر ١ى پاشنیوەڕۆ له ‌باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسيی YNDK به‌ ئاماده‌بوونی غه‌فوور مه‌خمووری سكرتێری گشتی و ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی و کۆمیتەى سه‌ركردایه‌تی و ئه‌ندام و لایه‌نگرانی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستان YNDK به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی نه‌ورۆز و سه‌ری ساڵی كوردی و بیست و حەوتەمین ساڵیادی دامه‌زراندنی YNDK ‌ڕێوه‌ره‌سمێكی نه‌ته‌وه‌یى بۆ بەرز راگرتنى ئه‌م بۆنانەى‌ بەڕێوەچوو.
له‌م رێوڕه‌سمه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌دا ژمارەیەک لە به‌ڕێزان بەرپرسانى حزبى و حکومى و په‌رله‌مانتاران و نوێنه‌ری ده‌زگا حكومییه‌كان و ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ حیزبه‌كان و ‌ سكرتێر و مه‌كته‌بی سیاسی لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی هه‌موو بەشه‌كانی كوردستان و نوێنه‌رانى رێكخراوەکانى کۆمەڵگەى مەدەنى و كه‌سایه‌تی و مامۆستایانی زانكۆ و زانایانی ئایینی و مه‌لا و نوێنه‌ری هۆز و عه‌شیره‌ته‌كان بۆ پیرۆزباییكردن له‌ جه‌ژنی نه‌ورۆز و بیست و حەوته‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی YNDK سه‌ردانى بارەگاى مەکتەبى سیاسى YNDK یان كردو، به‌م بۆنه‌یه‌وه‌ پیرۆزبایيان لە غه‌فوور مه‌خمووری سكرتێری گشتی و مه‌كته‌بی سیاسی YNDK كرد.
لەلایەن خۆیەوە غه‌فوور مه‌خمووری بەناوى خۆى و مه‌كته‌بی سیاسيی YNDK، سوپاس و پێزانینى خۆیانى بە جه‌ماوه‌ر و حیزب و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان و كۆمه‌ڵه‌ و سه‌نته‌ر و كه‌سایه‌تی و سه‌رۆك هێزو عه‌شیره‌ته‌كان و میوانەکان و راگه‌یاندكاران و ده‌زگاكانی راگه‌یاندن كه ‌ئاماده‌ی رێوڕه‌سمه‌كه‌ بوون راگەیاند.
شايانى باسە شاندى ئەم لایەنانە بەشدارى ٢٧ ەمین ساڵیادى دامەزراندنى YNDK یان کرد:
- بەڕێز عەلى حوسێن بەرپرسى مەکتەبى ناوەندى پەیوەندییە کوردستانى و عێراقییەکانى پارتى دیموکراتى کوردستان بەنوێنەرايەتى مەکتەبى سیاسى و ئەنجوومەنى سەرکردایەتیى پارتى دیموکراتى کوردستان و شاندى ياوەرى
- بەڕێز عەلى رەشید سەرۆکى ئەنجوومەنى پارێزگاى هەولێر و شاندى یاوەرى
- بەڕێز ئومێد خۆشناو پارێزگارى هەولێر و شاندى یاوەرى
- بەڕێز د. ڤیان سەبرى سەرۆکى فراکسیۆنى پارتى دیموکراتى کوردستان لە ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق و شاندى یاوەرى
- شاندى دەفتەرى سیاسیى حزبى دیموکراتى کوردستان
- شاندى مەکتەبى سیاسیى یەکگرتووى ئیسلامى کوردستان
- بەڕێز د. کاوە مەحموود سکرتێرى حزبى شیوعى کوردستان و شاندى یاوەرى
- بەڕێز رۆمیۆ هەکارى سکرتێرى حیزبى دیموکراتى بێت نەهرێن و شاندى یاوەرى
- بەڕێز باپیر کامەلا سکرتێرى پارتى کرێکاران و رەنجدەرانى کوردستان و شاندى یاوەرى
- بەڕێز مام خدر روسى سکرتێرى بزووتنەوەى دیموکراتى گەلى کوردستان و شاندى یاوەرى
- شاندى مەکتەبى سیاسیى حزبى زەحمەتکێشانى کوردستان
- بەڕێز کرمانج عەبدوڵڵا بەرپرسى لقى بیست و سێى پارتى دیموکراتى کوردستان و شاندى یاوەرى
- بەڕیز عەبدولقادر بازرگان سەرۆکى پارتى چاکسازى تورکمان و شاندى یاوەرى
- بەڕیز جەنان جەبار سەرۆکى ئەنجوومەنى نەتەوەیى کلدان و شاندى یاوەرى
- بەڕێز عارف باوەجانى سەرۆکى پارتى سەربەستیى کوردستان و شاندى یاوەرى
- بەڕێز سەعدى عەلى بڕنۆ فەرماندەى فەرماندەیى هەولێرى هێزى پێشمەرگەى کوردستان.
- بەڕێز سامى شەبەک سەرۆکى کۆمەڵەى لیبرالى تورکمان و شاندى یاوەرى
- بەڕیز دڵشاد چاوشلى سەرۆکى پارتى دیموکراتى تورکمان و شاندى یاوەرى
- شاندى بزووتنەوەى ئیسلامى کوردستان
- شاندى پارتى سۆشیال دیموکراتى کوردستان
- شاندى سازمانى خەباتى کوردستانى ئێران
- شاندى پارتى ئازادى کوردستان
- شاندى پارتى بونیادى دیموکراتى کوردستان
- شاندى پارتى یەکێتى دیموکراتى کورد لە سوریا ( یەکێتى)
- شاندى پارتى دیموکراتى کورد لە سوریا ( پارتی )
- بەڕێز پڕۆفیسۆر د. کوردستان موکریانى
- بەڕێز پرۆفیسۆر د. سەربەست نەبى
- بەڕێز پڕۆفیسۆر د. عەبدولغەنى عومەر ئیسماعیل
- بەڕێز پرۆفیسۆر د. شوکر مەحموود مامەسێنى
- شاندى کۆمەڵەى رۆشنبیرى تورکمان لە کوردستان
- شاندى کۆمیتەى پارێزگاى هەولێرى حزبى شیوعى کوردستان
- شاندى پارتى گەشەپێدانى تورکمانى
- شاندى حزبى رزگارى کوردستان
- شاندى رەوتى ئازادى کوردستان
- بەڕێز ئۆشانا نیسان نووسەرو رۆژنامەنووسى ئاشوورى
- بەڕێز زیا بوترس سڵێوە سەرۆکى پێشووى دەستەى مافى مرۆڤ
- بەڕیز نەوزاد پۆڵس سەرۆکى دەزگاى سۆرایا بۆ رۆشنبیرى و راگەیاندن و شاندى یاوەرى
- بەڕێز پشتیوان مەولود حاجى بەڕێوەبەرى ئاسایشى ناوشار
- بەڕێز هێرشە رەش بە نوێنەرایەتیى بەڕێوەبەرایەتیى ئاسایشى هەولێر
- بەڕێز ئارمەند محەممەد سەرۆکى تۆڕى رێکخراوەکانى پاراستنى نیشتمان
- بەڕێز عەبدوڵڵا تاهیر بەرپرسى ناوچەى مەخموورى پارتى دیموکراتى کوردستان
- شاندى کۆمیتەى مەخموورى حزبى شیوعى کوردستان
- بەڕێز عارف رەمەزان سەرۆکى دەزگاى سەما بۆ چاند و هونەر
- شاندى سەنتەرى رۆشنبیرى و هونەرى قەرەچووغ
- شاندى هۆزو عەشیرەتەکانى کوردستان
- شاندى هۆزو عەشیرەتە عەرەبییەکان
- شاندى نووسەران و رۆژنامەنووسان و هونەرمەندان بەڕێزان (بەهاهەئەددین جەلال ، سابیر رەشید ، سەعدوڵڵا شێخانى، محەمەد گۆران، ئازاد خەمە، جەمال جەمیل، شادیە خان)
- کەسایەتى ئاینى و رۆشنبیرى و کۆمەڵایەتى