پۆلیسی ئیسپانیا كەلـلەسەری پیاوێک لە ناو سندوقێکدا دەدۆزنەوە، بەهۆیەوە ئەنجامدەری تاوانەکە ئاشکرادەکەن.
ژنێکی تەمەن 61 ساڵ بە تۆمەتی سەربڕینی مێردەکەی لە شارۆچکەی کاسترۆی باکوری ئیسپانیا لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکرا، ئەوەش دوای ئەوەی زیاتر لە شەش مانگە مێردەکەی بێسەروشوێنە.
هاوڕێی ژنەکە بە پۆلیسی راگەیاندوە، دوای ئەوەی فەرمانی گەڕان و پشکنین بۆناو ماڵی هاوڕێکەی دەرچوە، سندوقێکی پێداوە تا بە"ئامانەت" لای خۆی بۆی هەڵبگرێت.
هاورێکەی ئاماژەی بەوەداوە، پێ وتوە سندوقەکە نەکاتەوە، چونکە کەلوپەلی(سێکسی) تیادایە و شەرمی کردوە پۆلیس لەکاتی گەڕاندا بیبینن، بە وتەی هاوڕێی تۆمەتبارەکە بەهۆی بۆنێکی ناخۆش لە سندوقەکەدا، ناچار بوە بیکاتەوە و دواتر کەلە سەرێکی بڕاوی تیادا دۆزیوەتەوە، پاشان پەیوەندی بەپۆلیسەوە کردوە، بەتۆمەتی کوشتنی مێردەکەی، ژنە تەمەن 61 ساڵانەکە دەستگیرکراوە.