میدیا - هەولێر :
پیشنیوەڕۆى ئەمڕۆ 24 / 2 / 2022، سكرتێری گشتیی YNDK پێشوازی لە بەرپرسى رێکخراوی ئەفرا بۆ پەرەپێدان و هاوکاری مرۆيى كردو، باسیان لە رۆڵى رێکخراوەکانى کۆمەڵگەى مەدەنى لە کۆمەڵگەى كوردستان و پەیوەندی نێوان هەردوولا كرد.
پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ پێنجشەممە، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK لە بارەگای مەكتەبی سیاسی YNDK لە شاری هەولێر بە ئامادەبوونى هەڤاڵ شاکر هاشم ئەندامى کۆمیتەى سەرکردایەتیى YNDK ، پێشوازیكرد لە شاندێکى رێکخراوی ئەفرا بۆ پەرەپێدان و هاوکاری مرۆيى کە پێکهاتبوو لە بەڕێزان (چیمەن خەیاتى بەرپرسى رێکخراوی ئەفرا بۆ پەرەپێدان و هاوکاری مرۆيى و لاڤا جاف جیگرى بەرپرسى رێکخراوو ژمارەیەک لە خۆبەخشانى رێکخراوەکە)، لەدیدارەكەدا باسیان رۆڵى رێکخراوەکانى کۆمەڵگەى مەدەنى لە کۆمەڵگەى كوردستان كردو، جەختیانكردەوە سەر ئەوەى کەوا پێویستە رێکخراوەکانى کۆمەڵگەى مەدەنى رۆڵى خۆیان ببینن لە وشیارکردنەوەى تاکەکانى کۆمەڵگەو پەروەردەکردنیان بە هزرى نەتەوەیى و نیشتمانى، هەردوولا بۆچوونیان وابوو کەوا پێویستە هەموو لایەک هەوڵبدەن کەوا خۆشەویستى نیشتمان و پیرۆزییەکانى لاى کۆمەڵگە بە بەرزى و شکۆوە بهێڵنەوە، لەدوا تەوەری دیدارەكەشدا باس لە پەیوەندی نێوان هەردوو لا كراو جەختكرایەوە سەر پتەوكردنی پەیوەندییەكان لەپێناو زیاتر خزمەتكردنی دۆزی رەوای گەلی كوردستان.