Print this page

سكرتێری گشتیی YNDK پێشوازی لە فەرماندەى فەرماندەیى هەولێرى هێزى پێشمەرگەى کوردستان دەكات

شباط/فبراير 25, 2022
میدیا - هەولێر :
پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ 24 / 2 / 2022، سكرتێری گشتیی YNDK پێشوازی لە فەرماندەى فەرماندەیى هەولێرى هێزى پێشمەرگەى کوردستان كردو، باسیان لە هەڕەشەکانى داعش لە ناوچە دابڕێنراوەکانى کوردستان و پەیوەندی نێوان هەردوولا كرد.
پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ پێنجشەممە، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK بە ئامادەبوونى هەڤاڵ شاکر هاشم ئەندامى کۆمیتەى سەرکردایەتیى YNDK و شاندى رێکخراوی ئەفرا بۆ پەرەپێدان و هاوکاری مرۆيى، لە بارەگای مەكتەبی سیاسی YNDK لە شاری هەولێر پێشوازیكرد لە بەڕێز (فەرماندە سەعدى عەلى بڕنۆ فەرماندەى فەرماندەیى هەولێرى هێزى پێشمەرگەى کوردستان)، لەدیدارەكەدا باسیان لە بارودۆخی سیاسی كوردستان و هەڕەشەکانى داعش لە ناوچە دابڕێنراوەکانى کوردستان كردو، جەختیانكردەوە سەر یەكڕیزی و یەكدەنگی لایەنە كوردستانییەكان بۆ بەرگرتن لەو هەڕەشانەى لەسەر کوردستان هەن، یەکڕێزى و یەکدەنگى لایەنە کوردستانییەکان و گەلى کوردستان وەك كاریگەرترین چەك بۆ رووبەڕووبوونەوەی پیلانى دوژمنان باسی لێوەكراو، لەدوا تەوەری دیدارەكەشدا باس لە پەیوەندی نێوان هەردوو لا كراو جەختكرایەوەسەر پتەوكردنی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوولا لەپێناو زیاتر خزمەتكردنی دۆزی رەوای گەلی كوردستان.