Print this page

شاندێكی مه‌كته‌بی سیاسی YNDK سه‌ردانی PKRK دەكات

شباط/فبراير 01, 2022

 

میدیا - هەولێر

مەكتەبی سیاسی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK، سه‌ردانی مەكتەبی سیاسی پارتی كرێكاران و ره‌نجده‌رانی كوردستانPKRK له‌شاری هه‌ولێر ده‌كات، له‌ دانیشتنه‌كه‌دا وێڕای پیرۆزبایی (27)ه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنیPKRK، گفتوگۆ لەسەر بارودۆخی سیاسی كوردستان و عێراق و ناوچەكە  كرا.

رۆژی  سێشه‌ممه‌ رێكەوتی 1/2/2022، شاندێكی مەكتەبی سیاسی YNDK كه‌ پێكهاتبوو له‌ هەڤاڵان ( د.شاخه‌وان خالید كارگێڕی مەكتەبی سیاسی و قه‌هار تاهیر ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و فاخر نانه‌كه‌لی و جه‌لال سمایل سلێمان كارگێڕانی مه‌كته‌بی ناوه‌ندی په‌یوه‌ندییه‌كان) سه‌ردانی پارتی كرێكاران و ره‌نجده‌رانی كوردستانیان له‌ شاری هه‌ولێر كرد، له‌لایه‌ن به‌ڕێزان( باپیر كامه‌لا سكرتێری گشتی و هاوكار مه‌حموود ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و ژماره‌یه‌ك له‌ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی و ئه‌ندامانی ئۆرگانه‌كانیPKRK ) پێشوازیكران.

له‌دانیشتنه‌كه‌ شاندی YNDKپیرۆزبایی ساڵیادی لێكردن و هه‌روه‌ها باس لە رەوشی سیاسی كوردستان و عێراق و ناوچەكە  و هه‌ڵبژاردنه‌كان كراو جەختكرایەوە سەر یەكڕیزی و یەكدەنگی تەواوی لایەنە سیاسییەكانى كوردستان وهاوهه‌ڵوێستبوون بۆ پرسه‌ نیشتمانی و كوردستانییه‌كان و ده‌ستوور رێكخستنه‌وه‌ی نێوماڵی كوردستان و چاككردنی باروگوزه‌رانی هاووڵاتییان و مووچه‌خۆرانی كوردستان.

له‌ دوا ته‌وه‌ری دانیشتنه‌كه‌ جه‌ختكرایه‌ سه‌رتوندوتۆڵكردنی په‌یوه‌ندی برایانه‌ی نێوان هه‌ردوولا و سه‌رجه‌م هێز و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافه‌كانی گه‌ل و سه‌ربه‌خۆیی كوردستان. 

 

ده‌قی په‌یامی پیرۆزباییه‌كه‌:

بۆ بەڕێز مەكتەبی سیاسی پارتی كرێكاران و ره‌نجده‌رانی كوردستان

بابەت / پیرۆزبایی

سڵاوی سەرخۆبوون‌و ئازادی ...

     بەبۆنەی(27)مین ساڵیادی دامەزراندنی پارته‌كه‌تان (پارتی كرێكاران و ره‌نجده‌رانی كوردستان) بەناوی خۆمان‌و تەواوی ئەندام‌و لایەنگرانی یەكێتیمانYNDK، جوانترین پیرۆزبایتان ئاڕاستە دەكەین‌و خوازیارین ساڵیادی دامەزراندنی ئەمساڵتان هاندەر بێت بۆ زیاتر پێشڤەچوونتان .

بەڕێزان: پارتی كرێكاران و ره‌نجده‌رانی كوردستان لەماوەی تەمەنی خەبات و تێكۆشانیدا، وەك لایەنێك لە گۆڕەپانی سیاسی باشووری كوردستان جێ‌ پەنجەی لەخەبات دژی داگیركەران و دوژمنانی كوردستان هەبووەو هەموو كات خەباتی كردووە بۆ بەدیهێنانی مافەكانی گەلی كوردستان, ئەوەی لەم قۆناغەی ئەمڕۆشمان گرنگە یەكریزی و تەبایی سەرجەم هێزو لایەنەكانی كوردستانە بۆ بەدیهێنانی تەواوی مافەكانی گەلەكەمان و پاراستنی دەستكەوتەكانمان.

 لەم بۆنەیەتاندا جارێكی  تر جەخت  دەكەینەوە سەر زیاتر توندوتۆڵكردنی پەیوەندی  برایانەی نێوانمان و سەرجەم هێز و لایەنەكانی هەموو كوردستان .   

هەر سەركەوتوو بن .... لەگەڵ رێزماندا.

 

 

 

مەكتەبی سیاسی

             یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK

                          1-2-2022