ميديا - هەولێر:
سكرتێرى گشتیى YNDK بەبۆنەى جەژنى (رۆژیێن ئێزى) پیرۆزبایى لە خوشک و برایانى ئێزدى دەکات و هیوا دەخوازێت ئەم جەژنە ببێتە مایەى خێرو خۆشى بۆ هەموو لایەک.
غەفوور مەخموورى سکرتێرى گشتیى یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان YNDK ، لە پەیامێکدا بەبۆنەى جەژنى (رۆژیێن ئێزى) پیرۆزبایى لە سەرجەم خوشک و برایانى ئێزدى لە کوردستان و تەواوى جیهان دەکات و هیواى خۆشبەختى و ئاسوودەییان بۆ دەخوازێت، ئەمەش دەقى پەیامەکەیە:
خوشکانى ئازيزى ئێزدى
برایانى بەڕێزى ئێزدى
سڵاوو رێز و خۆشەویستى ....
بەههستێكی پڕ له شادى و كامهرانی، پڕ بەدڵ پیرۆزبایی جەژنی (رۆژیێن ئێزى)تان لێدهكهم و، لە یەزدانى مهزن دهپاڕێمهوه کەوا ئەم جەژنە ببێتە جەژنى خێرو خۆشى و ئاسوودەیى و خۆشبەختى بۆ هەموو لایەک و، هیڤیدارم جەژنى داهاتوو لە کوردستانێکى تەواو ئازاد و سەربەخۆ پیرۆز بکەین، بێگومان سەربەخۆیى کوردستان باشترین وەڵامە بۆ دوژمنان لەبەرامبەر ئەو هەموو زوڵمەى لە گەلى کوردستان و بەتایبەت لە ئێوەى ئازیزو خۆشەویست کراوە، تەنها سەربەخۆیى کوردستان زامنى دووبارە نەبوونەوەى ئەو کارەساتانەیە کەوا بەسەر گەلى کوردستاندا هاتووە.
دووباره رێزو پیرۆزباییمان قبووڵ بفهرموون.
غەفوور مەخموورى
سکرتێرى گشتیى
یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان YNDK
١٧ / ١٢ / ٢٠٢١