میدیا - هەولێر
مەكتەبی سیاسیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستانYNDK، سه‌ردانی پارتی بونیادی دیموكراتی كوردستان ده‌كات، له‌دیدارێكی برایانه‌دا گفتوگۆ له‌باره‌ی بارودۆخی سیاسی كوردستان و عێراق و ناوچەكە و پرسی قه‌یرانه‌كان و میكانیزمی ده‌ربازبوون كرا.
كاتژمێر4ی ئێواره‌ی رۆژی دووشه‌ممه رێكەوتی 13/12/2021، شاندێكی مەكتەبی سیاسی YNDK كه پێكهاتبوو له هەڤاڵان ( د.شاخەوان خالید كارگێڕی مەكتەبی سیاسی و شاكر هاشم ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و و جه‌لال سمایل كارگێڕی مه‌كته‌بی ناوه‌ندی په‌یوه‌ندییه‌كان) سه‌ردانی پارتی بونیادی دیموكراتی كوردستانیان له شاری هه‌ولێر كرد، له‌لایه‌ن به‌ڕێزان( د.شێخ عه‌بدوڵڵا شێخ حه‌سه‌ن و ژماره‌یه‌ك له‌ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی پارتی بونیاد) پێشوازیكران، له دانیشتنه‌كه‌دا گفتوگۆ لەسه‌ر رەوشی سیاسی كوردستان و عێراق و ناوچە كێشه له‌سه‌رو داگیركراوه‌كان و ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان كرا، هه‌روه‌ها باس له باروگوزه‌رانی خه‌لك و قه‌یرانه‌كان كرا، بۆ دەرچوون لەم تەنگژانە جەختكرایەوە سەر یەكڕیزی و یەكدەنگی گوتاری سیاسی سه‌رجه‌م لایەنە سیاسییەكان كوردستان، بۆ ئەوەی بەهەموو لایەكمان بە یەكگرتوویی رووبەڕووی ئەم هەڕەشە گەورانەی سەر كوردستان بەتایبەت داعش ببینەوه، لەپێناو پاراستنی خه‌ڵك و خاكی كوردستان.
لەدوا تەوەری دیدارەكەشدا باس لە پتەوكردنی پەیوەندی برایانەی نێوان هەردوولا و تەواوی هێزو لایەنە سیاسییەكانی كوردستان لە پێناو زیاتر خزمەتكردنی گەلی كوردستان كرا.