میدیا - هەولێر
مەكتەبی سیاسیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستانYNDK، سه‌ردانی كۆمه‌ڵه‌ی رۆشنبیری توركمان له كوردستان ده‌كات، له‌دیدارێكی برایانه‌دا گفتوگۆ له‌باره‌ی بارودۆخی سیاسی كوردستان و عێراق و ناوچەكە و پرسی قه‌یرانه‌كان و میكانیزمی ده‌ربازبوون كرا.
كاتژمێر4ی ئێواره‌ی رۆژی سێشه‌ممه رێكەوتی 7/12/2021، شاندێكی مەكتەبی سیاسی YNDK كه پێكهاتبوو له هەڤاڵان ( د.شاخەوان خالید كارگێڕی مەكتەبی سیاسی و جه‌لال سمایل كارگێڕی مه‌كته‌بی ناوه‌ندی په‌یوه‌ندییه‌كان) سه‌ردانی كۆمه‌ڵه‌ی رۆشنبیری توركمانیان له شاری هه‌ولێر كرد، له‌لایه‌ن به‌ڕێزان( كامه‌ران میران جێگری سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه و محه‌مه‌د ره‌فعه‌ت سكرتێری كۆمه‌ڵه و عزالدین خه‌لیل و بورهان به‌قال و محه‌مه‌د له‌تیف ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی) پێشوازیكران، له دانیشتنه‌كه‌دا گفتوگۆ لە رەوشی سیاسی كوردستان و عێراق و ناوچە كێشه له‌سه‌ره‌كان كرا، هه‌روه‌ها باس له باروگوزه‌رانی خه‌لك و قه‌یرانه‌كان كرا، بۆ دەرچوون لەم تەنگژانە جەختكرایەوە سەر یەكڕیزی و یەكدەنگی گوتاری سیاسی سه‌رجه‌م لایەنە سیاسییەكان كوردستان، بۆ ئەوەی بەهەموو لایەكمان بە یەكگرتوویی رووبەڕووی ئەم هەڕەشە گەورانەی سەر كوردستان بەتایبەت داعش ببینەوه، لەپێناو پاراستنی خه‌ڵك و خاكی كوردستان.
لەدوا تەوەری دیدارەكەشدا باس لە پتەوكردنی پەیوەندی برایانەی نێوان هەردوولا و تەواوی هێزو لایەنە سیاسییەكانی كوردستان لە پێناو زیاتر خزمەتكردنی گەلی كوردستان كرا.