میدیا- هه‌ولێر :
شاندێكی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستانYNDK؛ سه‌ردانی مه‌كته‌بی سیاسی حزبی شیوعی كوردستان له‌هه‌ولێر ده‌كات، سەبارەت بە رەوشی سیاسی كوردستان و عێراق و پەیوەندی برایانەی نێوان هەردوولا و چەند پرسێكی دیكە گفتوگۆیان كرد .
كاتژمێر 10:30 به‌یانی رۆژی دووشەممە رێكه‌وتی 6-12-2021، شاندێكی مه‌كته‌بی سیاسی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستانYNDK كە پێكهاتبوو لە هەڤاڵان (د. شاخەوان خالید کارگێڕى مەکتەبى سیاسى و شاکر هاشم ئەندامی كۆمیتەی سەركردایەتی و جه‌لال سمایل کارگێڕى مەکتەبى ناوەندى پەیوەندییەکانىYNDK)، سەردانی مه‌كته‌بی سیاسی حزبى شیوعى كوردستان-یان لە شاری هەولێر كرد‌و بەگەرمی لەلایەن بەڕێزان (هندرێن ئه‌حمه‌د ئەندامى مەکتەبى سیاسى و به‌رپرسی مه‌كته‌بی ناوه‌ندی په‌یوه‌ندییه‌كان و ئومێد محەممەد ساڵح و هاوتا رەسووڵ ئەندامانى مەکتەبى ناوەندى پەیوەندییەکانى حزبی شیوعی)ەوە پێشوازییان لێكرا.
لەدیدارێکهدا باس لە رەوشی سیاسی كوردستان و دواپێشڤەچوون و پێشهات و گۆڕانكارییەكانی ناوچەكە و هێرشه‌كانی داعش بۆ سه‌ر پێشمه‌رگه و گونده‌كانی باشووری كوردستان و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه سه‌ر ئیداره‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و پارێزگاری لێكردنیان له‌لایه‌ن هێزی پێشمه‌رگه‌و پرسى نووسینەوەى دەستوور و چەند پرسێکى دیکە كرا، جەختكرایەوە سەر یەكڕیزی و یەكدەنگی گەلی كوردستان بە تەواوی هێزو لایەنە سیاسى و پێكهاتەكان و هاوهەڵوێستی لایه‌نه‌كان و جه‌ماوه‌ر بە فاكتەری سەرەكی پاراستن و چەسپاندنی دەستكەوتەكان و وەدەستهێنانی زیاتری مافەكانی گەلی كوردستانه، هەر لە دیدارەكەدا هەردوولا هاوڕا بوون کەوا ناوەندى سیاسى کوردستان پەرش و بڵاوەو پێویستى بە رێکخستنەوە هەیە، بۆ ئەم مەبەستەش پێویستە هەموو لایەنە سیاسییەکان بەیەکەوە هاوکاربن بۆ كۆده‌نگی و هاوهه‌ڵوێستی له‌پێناو به‌دیهێنانی مافه‌كانی گه‌لی كوردستان و فه‌رمانبه‌ران و مووچه‌خۆران و خوێنده‌ڤانان و خزمه‌تكردنی زیاتری خه‌ڵكی كوردستان به‌تایبه‌ت خانه‌واده‌ی شه‌هیدانی سه‌ربه‌رزی كوردستان.
لەدوا تەوەری دیدارەكەشدا جەختكرایەوە سەر پتەوكردنی پەیوەندی برایانەی نێوان هەردوولا لەپێناو زیاتر خزمەتكردن و پێشڤەبردنی دۆزی رەوای گەلی كوردستان.