ساڵێك به‌سه‌ر كۆچی دوایی د.فرسه‌ت سۆفی پارێزگاری پێشووی هه‌ولێر تێده‌په‌ڕێت.
بڵاوبوونه‌وی هه‌واڵی كۆچی دوایی ئه‌و كات، ته‌واوی سۆشیاڵ میدیای كوردی ته‌نی و بووه هۆی دڵگرانی خه‌ڵكی كوردستان به‌گشتی و خه‌ڵكی پارێزگای هه‌ولێر به‌تایبه‌تی .
زۆرێك له به‌كارهێنه‌رانی سۆشیاڵ میدیا وه‌ك سۆز و هاوخه‌مییه‌ك بۆ گیان له‌ده‌ستدانی پارێزگاری هه‌ولێر ،وێنه‌ی كه‌فه‌ری پڕوفایڵى فه‌یسبووكیان كرده وێنه‌ی د.فه‌رسه‌ت و له زۆرینه‌ی پۆسته‌كانی سۆشیاڵ میدیا باس له دڵسۆزی و خه‌مخۆری ئه‌م پیاوه‌یان كرد و به كه‌سێكی ده‌ستپاك و باسی خه‌می له ده‌ستدانیان ده‌كرد .
هاوكات هه‌ر زوو زۆربه‌ی به‌رپرس لایه‌نه سیاسیه‌كانی هه‌رێم و عێراق و ده‌ره‌وه خه‌مخۆری و هاوخه‌می خۆیان به‌هۆی گیان له‌ده‌ستدانی د.فرسه‌ت سۆفی راگه‌یاند .
فرسه‌ت سۆفی لە 12-9-2019 به ده‌نگی 27 ئەندام له كۆی 28 ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای هەولێر وه‌ك پارێزگار هه‌ڵبژێردرا.
فرسه‌ت سۆفی پارێزگاری هه‌ولێر لە ساڵی 1978 لە چۆمان لەدایکبووە دکتۆرای لە یاسای نێودەوڵەتی هەبوو، مامۆستای زانکۆی پۆلەتەکنیکی هەولێر بووە، ئەندامی خوولی چوارەمی پەرلەمانی کوردستان بووە ،ئەندامی دەستەی راوێژکاریی یاسایی لە سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بووە ، ئەندامی لیژنەی نووسینەوەی دەستووری هەرێمی کوردستان بووە ، ئەندامی لیژنەی باڵای چاکسازی بووە ، سەرۆکی لیژنەی کاتیی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان بووە ،41ـەمین پارێزگاری هەولێر بوو.
پاش چەند ڕۆژێكی كەم لە توشبوونی بە كۆرۆنا بەهۆی نالەباری تەندروستییەوە لە 3ی تشرینی دووەم فرسەت سۆفی ڕەوانەی دەرەوەی وڵات كرا بۆ وەرگرتنی چارەسەر، بەڵام پاش زیاتر لە دوو هەفتە لەدەرەوەی وڵات به‌ره‌به‌یانی رۆژی چوارشه‌ممه 18-11-2020 له‌یه‌كێك له‌نه‌خۆشخانه‌كانی توركیا به‌هۆی په‌تای كۆرۆنا كۆچی دواییكرد .