له‌ئێواره كۆڕێكدا نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووس محه‌مه‌د گۆران په‌رتووكی (ره‌مزی نافیع، رۆله‌یه‌كی هه‌ولێری فیداكاری سه‌ربه‌خۆیی كوردستان) له‌باخچه‌ی باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی YNDK بهخوێنهرانی ئاشنا ده‌كات و به‌دیاری پێشكه‌ش به‌ئاماده‌بووانی ده‌كات.
ئێواره‌ی ڕۆژى دووشەممە رێكه‌وتی 1/11/2021 لە شارى هەولێر، نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووس محه‌مه‌د گۆران په‌رتووكی (ره‌مزی نافیع، رۆله‌یه‌كی هه‌ولێری فیداكاری سه‌ربه‌خۆیی كوردستان) له‌ئێواره كۆڕێكدا كه مه‌كته‌بی راگه‌یاندنی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستان YNDK بۆی رێكخستبوو، به ئاماده‌بووانی ئاشنا ده‌كات، نووسه‌ری په‌رتووك دوای ئه‌وه‌ی كورته‌یه‌ك له‌ژیان و به‌رخۆدانی ئه‌و كه‌سایه‌تییه ده‌خاته روو، له‌هه‌مان كاتدا باس له‌رۆلی نیشتمانپه‌روه‌ری خه‌بات و كۆڵنه‌دانی ده‌كات كه هه‌موو هه‌وڵه‌كانی بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان و به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندی كورد و وڵاتانی بڕیار به‌ده‌ست و كاریگه‌ر بووه، له‌پێناو ئه‌وه‌ی گه‌لی كوردستان به‌مافی چاره‌ی خۆنووسینی بگات، دوای گفتوگۆیه‌كی زۆر له‌سه‌ر ناوه‌ڕۆكی په‌رتووكه‌كه و كه‌سایه‌تی دیاری ره‌مزی نافیع له‌لایه‌ن ئاماده‌بووانه‌وه، نووسه‌ر په‌رتووكه‌كه‌ی به‌واژۆی خۆی پێشكه‌ش به‌ئاماده‌بووان كرد.