Print this page

شاندێكی YNDK ساڵیادی دامەزراندنی حزبى دیموکراتى بێت نەهرێن پیرۆز دەكات

تشرين2/نوفمبر 01, 2021
میدیا - هەولێر :
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ١ / ١١ / ٢٠٢١، سكرتێری گشتیی YNDK بەیاوەرى شاندێکى YNDK سەردانی مەکتەبى سیاسیى حزبى دیموکراتى بێت نەهرێنى كردو، (45)ەمین ساڵیادی دامەزراندنی پیرۆزكردن و هیوای پێشڤەچوون و سەركەوتنی زیاتری بۆ خواستن.
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK ، به‌یاوه‌ری هه‌ڤاڵان (قەهار تاهیر سەعید ئەندامى مه‌كته‌بی سیاسی و شاکر هاشم ئەندامى کۆمیتەى سەرکردایەتیى YNDK)، سەردانی بارەگای مەکتەبى سیاسیى حزبى دیموکراتى بێت نەهرێن-یان لە شارۆچکەی عەنکاوە كردو، بەگەرمی لەلایەن بەڕێزان (رۆمیۆ هەکارى سكرتێرى گشتیى حزبى دیموکراتى بێت نەهرێن و ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی حزب)ەوە پێشوازیكران، لەسەردانەكەدا سكرتێری گشتیى YNDK بەبۆنەی (45)ەمین ساڵیادی دامەزراندنی حزبى دیموکراتى بێت نەهرێن پیرۆزبایی خۆی و سەركردایەتی YNDK ی بە بەڕێزان سکرتێرى گشتى و مەکتەبى سیاسى و سەركردایەتی حزبى دیموکراتى بێت نەهرێن راگەیاندو، هیوای پێشڤەچوون و گەشەكردنى زیاتر و سەركەوتنی بۆ خواستن، لەبەرامبەردا سكرتێرى گشتى و مەکتەبى سیاسى و سەرکردایەتى حزبى دیموکراتى بێت نەهرێن سوپاسی ئەو سەردانە و هەڵوێستەكانی YNDK یان كرد.
هەر لەدیدارەکەدا جه‌ختكرایه‌وه‌ سه‌ر پەیوەندی برایانەی نێوان هەردوولا و، چۆنیەتی پتەوكردن و پێشخستنی ئەو پەیوەندییانە لەپێناو زیاتر خزمەتكردنی دۆزی رەوای گەلی كوردستان باسیان لێوه‌ كرا.